رەچەڵەک و زمان و نەتەوەمان خۆمان دەیزانین چیە و کێین نەک ئەوەی کە داگیرکەر دیاری بکات بڵێت کێ کوردە؟ یان مێژوو و زمان و فەرهەنگمان چیە؟ داگیرکەر نەیار و دوژمنە دڵ پڕ لە قینە بەرانبەر بە کورد.
یه‌کگرتوی کورد به زه‌ره‌ری ئەو وڵاتە داگیرکەرانەیە کە هەر یەکەو پارچەیەک لە کوردستانیان داگیر کردووە، بۆیە داگیرکەران هه‌مو هه‌وڵێکیان له‌وه‌دایه که کورد له یه‌ک جیا بکه‌نه‌وه که هه‌ستی نەتەوەیان و یه‌کگرتوویان نەیان بات به‌ره‌و دامه‌زراندنی کیانی سه‌ربه‌خۆ و دروس کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی!
هەمومان دەزانین کە ئێرانی داگیرکەر نه‌ک به‌س له‌م رژێمه بەڵکو له سه‌رده‌می "رەزاشا"وە هەتا ئێستا به ئاشکرا و بێ شه‌رمانه ده‌سکاری مێژووی کورد کردووەوە و ئامانجیان لە ناو بردنی ناسنامەی کوردە، تەنانەت هەتا ئەو شوێنەش رۆیشتون کە دەمی کۆمەڵێک بە ناو مێژوو نوسی ئەوروپی و بیانیش چەور بکەن که مێژووی کورد بەو جۆرەی کە ئێرانی داگیرکەر دەیهەوێت بنووسنەوە یان خود تائیدی کۆمەڵێک بۆچوونی بێ ئەسڵ و ئەساسی داگیرکەرانی فارس تورک و عەرەب بکەن کە لە سەر کورد نوسیویانەتەوە و هیچ بەڵگەیەکی مێژوویان پێ نەبێت و پەیوەندی بە مێژوو و ڕەچەڵەکی کوردەوە نەبێ.
ئێران و تورکیا ساڵانه به ملیار دولار پاره دەدەن بۆ ئه‌وه‌ی که مێژووی درۆ بۆ خۆیان درۆس بکه‌ن.
نموونەیەک لە سەر ئێران بێنمەوە وڵاتی ئێرانی داگیرکەر نه‌ک هه‌ر له ناو خۆی وڵاته‌که‌ی خۆی کە به میلیار دۆلار پاره ساڵانە سه‌رفی پێش خستنی ئه‌ده‌بیات و زمانی فارسی و کەلتوور و فەرهەنگی فارسی ده‌کات، به‌ڵکوو هەر ساڵ لە دەرەوەی سنووری جوگرافیای ئێران بە ملیار دولار پارە لە کتێبخانه و چاپ و کتێب نووسین به زمان و ئەدەبیاتی فارسی دەدات وەک یارمەتی لە ئەفغانستان و تاجیکستان که زمانی فارسی به زۆرملێ بووه به‌زمانی خوێندن و نووسین له قوتابخانه‌کانیان و سەپێنراوە بەسەر نەتەوەکانی غیرە فارس دا.
ئه‌گه‌ر ئێمە سەیری پێش هاتنە سەر کاری رەزا شا بکەین دەبینین که ئه‌و کات زمانی فارسی زمانی خه‌ڵکانی که‌مینه‌ی تەنها کۆمەڵێک ناوچە دەشتەکیەکانی فارس بووە. قسەیان پێ کردووە کە رێژەیان لە چاو کوردەکان و ئازەریەکان زۆر کەمتر بووە.
بەڵام کاتێک "رەزاشا" دەسەڵاتی گرتە دەستەوە بۆ دروس کردنی یەک دەوڵەت و یەک نەتەوە و یەک زمان هەستان فارسیان کردە زمانێکی گشتگیر و سەپێنرا بە سەر نەتەوەکانی دیکەی غیرە فارس دا.
داگیرکەری فارس ساڵانە بە دابینکردنی بودجەیەکی گەورە لە پێناو نەتەوەی خۆێدا زمان و ئەدەبیاتی فارسی لە کتێبخانه‌کانی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد وەک : قوتابخانە و چاپەمەنی و ڕاگەیاندنەکان و روژنامە و سینەما هتد... کە هەمو فارسیە.
لە لایەکەوە هەبوونی نەتەوەکانی غیرە فارس چەپاوڵ دەکەن و ساڵانە بە ملیار دولار سەرفی سەر خستنی ئەدەبیات و فەرهەنگی فارس و ناساندنی فارس بەدونیا دەکرێت لە بەرانبەریشدا لە ناو بردنی زمان کەلتوور و مێژووی نەتەوەکانی غیرە فارس بەشێکە لە سیاسەتی ئێرانی پارسی تەنانەت نەتەوەی کورد، ئازه‌ری، به‌لوچ هتد ... ماڤی خوێندنیشیان بە زمانی دایکی نییە.
ئامانجی ئێرانی داگیرکەر لەمەدا ئەوەیە لە ڕێگەی ئاسمیلاسیۆنەوە زمان و ئەسڵی نه‌ته‌وه‌کانی غیرە فارس کە خاکەکانیان لە لایەن ئێرانی پارسیەوە داگیرکراوە لە ناو ببرێت و شتێک بە ناو زمانی کوردی و ئازەری و بەلوچی مازی و هتد... نەمێنێت و ئەو زمانانە لە ناو ببرێن.
هەر چەند سیاسەتی داگیرکەران له‌سه‌ر کورد نەیتوانی تۆزقاڵێک له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی لە ناو کورددا که‌م کاتەوە و سەرکەوتوو نەبون لەوەی کە وا بکەن کورد ئەسڵی خۆی و زمان و مێژووی خۆی لەبیر بچێتەوە، ئێستا داگیرکەران کە ترسی ئەوەیان لێ نیشتووە و دەزانن کە رۆژ بە رۆژ کورد نزیک تر دەبێتەوە لە سەربەخۆ بوون و دامەزراندنی کیانی سەربەخۆی کوردی، دەیانەوێت لە رێگه‌ی دووبهرەکایهتی خستنه ناو کورده‌وه نەهێڵن نەتەوەی کورد بە ئامانجی خۆی بگات
کار لە سەر ئەوە دەکەن کە ناوچەکان و زاراوەکانی کوردی لە یەک جیا بکەنەوە و بڵێن: ( لوری، هه‌ورامی ، لەک، زازاک و ئێزدیه‌کان) کورد نین، و پاره‌یەکی زۆر دەدەن بە کۆمه‌ڵێ به ناو مێژوو نووسی بیانی شتی بێ مانا که فاکترێکی مێژووی و درووست نین لە سەر کورد بنووسن، یان پێداگری کۆمەڵێک شتی بێ ئەساسی داگیرکەران بکەن کە لە سەر کورد نووسیویانە.
ترسی ئه‌مانه هەر دەم له یه‌کگرتووی و یه‌ک ڕێزی کورد بووە که نه‌وه‌ک یەکگرتی کورد بیانبات بەرەو دروس کردنی کیانێکی سەربەخۆ.
بۆیە جێگەی هیچ جۆرە گۆمانێک نییە ئەو مێژووەی کە (عەرەب و تورک و فارسی داگیرکەر) لە سەر کورد دەینوسن و ئەو شتەی کە لە سەر ڕەچەڵەکی کورد و زاراوەکانی کوردی دەیڵێنەوە هیچ بەڵگەیەکی مێژووی و زانستی راست و دروست تێیدا نییە.

نادر عینایەتی
Comments
Post a Comment