شاسوار عەبدولواحید کۆمپانیایەکی ئەمەریکی لە دژی سەربەخۆیی کوردستان بەکرێ دەگرێت

شاسوار عەبدولواحید کۆمپانیایەکی ئەمەریکی لە دژی سەربەخۆیی کوردستان بەکرێ
بەرپرسی کاناڵی ئێن ئاڕتی و سەرمایەداری کوردستان
دەگرێت

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نالیا ، شاسوار عەبدولواحید ، كۆمپانیایەکی ئەمەریکی بە کرێ گرتووە، تا چەند دیدارێکی لە واشنتن بۆ رێک بخات بۆ ئەوەی لە دژی ریفراندۆم وسەربەخۆیی چالاکی وکەمپین بکات.
سایتی( ئیراک بیزنس نیوز ) کە سایتێکی ئینگلیزییە و تایبەتە بە رووماڵکردنی بیزنسی عێراقی ، راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و باس لەوە دەکات کە شاسوار عەبدولواحید کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بەناوی مێرکوری (Mercury ) بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی کەمپەینێک لە دژی ریفراندۆم وسەربەخۆیی کوردستان لە ئەمەریکا بەڕێوەببات و دیدار وچاوپێکەوتن بۆ شاسوار لەگەڵ چەند کۆنگرێسمان و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاو میدیا وناوەندەکانی لێکۆڵینەوە برەخسێنێ .
بەرپرسی جێبەجێکاری کەمپینەکەی شاسوار ، کەسێکە بەناوی ئەیال فرانک کە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای مێرکۆرییە و ئامۆزای ( شێری کراهام) ی هاوسەری قوباد تاڵەبانییە و پێدەچێت شاسوار لە رێگەی قوباد تاڵه‌بانیەوە ئەو کۆمپانیایەی ناسیبێت .
شاسوار عەبدولواحید ، لە ماوەی کەمتر لە دوومانگدا دووجار سەردانی واشنتی پایته‌ختی ئەمەریکا کردووە و چاوی بە چەند کۆنگرێسمانێک کەوتووە و سیمێنارێکیشی کرد کە هەمووی هێرش کردن بوو بۆ سەر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش پارتی.
 هەروەها لە لێدوانێکیشدا بۆ رۆژنامەی واشنتن پۆست سەرەڕای هێرشێکی توند بۆ سەر ریفراندۆم وسەربەخۆیی، نەیشاردەوە کە دەیەوێ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لیستی خۆی هەبێت و ببێتە سەرۆک وەزیران.
شاسوار عەبدولواحید و میدیاکەی، ماوەیەکە کەمپینێکی چڕوپڕی لە دژی ریفراندۆم وسەربەخۆیی کوردستان دەست پێکردووە. لەکاتێکدا خۆی زۆرترین قازانجی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەو نزیکەی چل ملیۆن دۆلاری لە حکومەت وەرگرتووە. ئەمە جیا لە رووبەرێکی فراوانی زەویوزار لە سلێمانی کە گوندی ئەڵمانی و چاڤیلاند و چەندین پرۆژەی تری لە سەر بنیاتناوە. هەروەها داوایەکی زۆری خەڵکیشی لەسەرە کە بەناوی پشکەوە پارەکانی خواردوون و نەیداونەتەوە.
هه‌ر چه‌نده‌ خاوه‌ن پشكه‌كان خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و له‌ دادگای سلێمانی سكاڵایان له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆمار كردووه‌، به‌ڵام كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

تعليقات