خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چەوەندەر-چۆنەر:
ئیبن سیرین دەڵێ: چەوەندەر لەخەودا، خەم و مەینەتییە.
ئەگەر چەوەندەری لە ماڵێ فڕێدایە دەرەوە، واتە لە خەم ڕزگاری دەبێت.
هەروەها گوایە: چەوەندەر لەخەودا، دەستکەوتنی سوود و قازانجی کەمە لەلایەن ژنەوە.
چەوەندەری کوڵا و سوورەوەکراویش، هەر دەستکەوتنی سوود و قازانجە لەلایەن ژنەوە، بەڵام بە سوودێکی کەمەوە.
Comments
Post a Comment