خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چەکاوک-کلک هەڵتەکێنە-قوون (قن) هەڵتەکێنە-شوان خەڵەتێنە:

 خەوننامەی کوردی بەشی چە؛ چەکاوک-کلک هەڵتەکێنە-قوون (قن) هەڵتەکێنە-شوان خەڵەتێنە:


مەلێکی بچووکی سترانبێژە-گۆرانیبێژە، بە ڕەنگی بۆری ئاماڵ-مەیلۆ زەرد.
بینینی لە خەودا، واتای منداڵ یان غوڵامە.
ئەگەر بینی چەکاوکی نێری گرت، یان کەسێک پێیدا، واتە غوڵامەکەی منداڵی دەبێت.
ئەگەر باڵندە چەکاوکەکە نێر بوو، ئەوا غوڵامەکەی کوڕی دەبێت.
ئەگەر باڵندە چەکاوکەکە مێچکە بوو، ئەوا غوڵامەکەی کچی دەبێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: چەکاوک لەخەودا، پیاوێکی لەبز شیرین و غەریب و بێکەس و کەم ئازار و زمان لووسە.
ئەگەر بینی کەسێک باڵندەیەکی چەکاوکی پێدا، یان خۆی گرتی، واتە لەگەڵ پیاوێکی لەو جۆرە تایبەتمەندیەدا دەکەوێتە گفتوگۆوە.

تعليقات