کورتە باسێک لەسەر داری بەڕوو+ڤیدیۆ:

کورتە باسێک لەسەر داری بەڕوو+ڤیدیۆ:


داری بەڕوو یەکێکە لەو دارانەی کە لە کوردستان بەشێوەیەکی زۆر بەربڵاو بوونی هەیە. تەمەنی داری بەڕوو لە نێوان (٥٠٠-٢٠٠٠) ساڵ دەژی و زیاتر لە ٦٠٠ جۆر داری بەڕوو بوونی هەیە لە جیهاندا.

داری بەڕوو زۆرجار تا ٣ مەتر بەرز دەبێتەوە و یەکێکە لەو دارانەی کە لە جۆری گەڵاوەریوەکانە لە وەرزی پاییزدا. هەندێک جۆری هەمیشە سەوزە. داری بەڕوو لە سەرەتادا گوڵێکی سەوزی مەیلەوزەرد دروست دەکات و دوواتر دەگۆڕێت بۆ بەڕوو.

داری بەڕوو یەکێکە لەوسەرچاوە سەرەکیانەی دروستکردنی دار، واتە: (تەختە)، لەبەر ئەوەی دارەکەی بەهێز و ڕەق و قورسە و شێوەیەکی جوانی هەیە، بەزۆری داری بەڕوو بۆ ئەساس کەلوپەلی ناوماڵ و سکەی ئاسنین و دروستکردنی بەرمیل و هەروەها بۆ ڕووکەشکردنی ناوماڵ بەکاردێت.

وە هەروەها داری بەڕوو مادەیەکی تانین دەردەکات ئەم مادەیە بەکاردێت لە دروستکردنی حیبری شین و خۆشەکردنی پێستی ئاژەڵ، ئەو ماددەیە لە توێکڵی دارەکە و کڵاوەی بەڕووەکەدا هەیە.

ئەوبەشەی کە بەکاری دەهێنین بۆ خۆراک لە داری بەڕوودا تەنها بەرەکەیەتی ئەم بەرەش ڕێژەیەکی باش ماددەی گرژکەری تێدایە (المادة القابضة) وەک تانین و گلوکسید کویرسترین کە لەم جۆرە بەڕووانەدا هەیە وک: بەڕووی درام – بەڕووی سپی – بەرووی ئەمریکی – بەڕووی مەلەکی – بەڕووی سوور.

سوودەکانی بەڕوو:-

١- خواردنی بەڕوو یارمەتی دەرە بۆ ڕزگاربوون لە ترشەڵۆکی گەدە.
٢- چارەسەرێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی لاواز بوون و پەڵە بوونی جگەر.
٣- چارەسەری برینی قۆڵۆن و گەدە دەکات.
٤- چارەسەری هەڵئاوسان و دەرکەوتنی غودە دەکات.
٥- بەهێزکەرێکی(مقوی) باشە بۆ منداڵ و پیر.
٦- چارەسەری ئازاری ددان دەکات لەڕێگەی کوڵاندنی گەڵاکەی و غەرغەرەکردن و هێشتنەوەی ئاوی گەڵاکە لە دەمدا.
٧- چارەسەری باشە بۆ نەهێشتنی میزەچرکە لە پیردا واتە چارەسەرێکی باشە بۆ کێشەکانی میزەڕۆ.
٨- یارمەتی دەرە بۆ چاکبوونەوەی برینی دەم.
٩- زۆر بەسوودە بۆ نەخۆشی ئەکزیما بە بەکارهێنانی توێکڵی بەڕوو پاش کوڵاندنی بۆماوەی ٤ کاتژمێر.
١٠- سوودێکی ئێجگار زۆری هەیە بۆ نەزیف و هەروەها کێشەکانی گەدە و برینی لەش و کێشەی بەساڵداچوون چارەسەر دەکات.



تعليقات