خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پەرژین-دیوار:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پەرژین-دیوار:


ئیبن سیرین دەڵێ: پەرژینی شار و قەڵا و گوند، نیشانەی حاکم و فەرمانڕەوا و پارێزگارە.

لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: پەرژینی شار، نیشانەی حاکمە و پەرژینی گوند، نیشانەی ڕیش سپی و ئاغای گوندە.

ئەگەر پەرژین و دیواری شار پتەو و بەهێز بوو، نیشانەی بەهێزی و چاکەی حاکم و فەرمانڕەوایە.

ئەگەر دیواری شار، ڕووخا و وێران بوو، نیشانەی لە ناوچوونی حاکم و فەرمانڕەوای ئەو ناوچەیە.

ئەگەر بڕێک لە دیوارەکە ڕووخا و هەندێکی مایەوە، نیشانەی لە ناوچوونی پارێزگار و بەڕێوەبەر و کار بەدەستی ئەو ناوچەیە.

ئەگەر بینی دیوار و پەرژینیان نوێ کردەوە، ئەوا کار بەدەست و فەرمانڕەوایەکی نوێ، لەو شارەدا نیشتەجێ دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: دیواری شار و ئەوەی کە لە نزیک دەروازەی شاردایە، نیشانەی ڕزق و ڕۆزی و پارێزبوونە و ئەوەی کە لە پشت شارەوەیە، هەر ئەو واتایەی هەیە و ئەگەر هەر خراپی و نالەبارییەک و زیادە و کەمییەک لەو دیوارەدا ببینێ، واتاکەی بە پێی ئەو پێنج شێوازی دیوارەکە، لێک دەدرێتەوە.

تعليقات