بە هۆی باران بارینەکەی ١٧ی مانگەوە ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان ١٢سم بەرزبووەتەوە:

بە هۆی باران بارینەکەی ١٧ی مانگەوە ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان ١٢سم بەرزبووەتەوە:


بەهۆی هاتنی ئەم شەپۆلەی باران بارینەوە کە ناوچەکەمانی گرتووەتەوە تەنها ٧٠ملم باران باریوە ئەمەش وای کردووە ١٢سم ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان بەرزبێتەوە.

ئەندازیار ئەبووبەکر حەمەد بەڕێوەبەری ویستگەی بەرهەم هێنانی کارەبای دوکان بە دەنگی گەلی کوردستانی ڕاگەیاند:

لە ڕۆژی هەینیەوە گرفتی تەکنیکیمان هەیە ناتوانین کارەبا بەرهەم بهێنین هەرچەندە تیمەکانمان بەردەوام لە چاک کردنەوەی کارەبادایە، بەڵام بەداخەوە بێ ئەنجام بوو بۆیە کارەبای ناو دوکان و دەوروبەری و هێڵێکی چوارقوڕنەو تاسلوجەش کارەبای نیە.

بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارین ئاوی زێی دوکان قوڕاوی بووە لە ئێستادا ناتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ خواردنەوە، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی گرفتی کارەباوە زێی دوکان گیراوەتەوە.

سەرچاوە: بێستون شارەستێنی ـ هاوینە هەواری دووکاندەنگی گەلی کوردستان

تعليقات