لە ھەڵەبجە بە شۆفڵ بەربوونەتە وێرانکردنی شارێکی مێژووی پێنج ھەزار ساڵە:
بە بیانووی فراوانکردنی جادەی بەکراوا کارەساتێکی شوێنەواری بەسەر کۆنترین شاری شوێنەواری سنووری ھەڵەبجە ھێنراوە، ئەو شوێنەی شۆفڵی لێ دراوە شارێکی تەواوە و بووەتە ھۆی دەرکەوتنی پاشماوەیەکی زۆری شوێنەواری.
داوا لە شوێنەواری سلێمانی دەکەرێت بە زووترین کات سکاڵا لەسەر لایەنی کەمتەرخەم تۆمار بکرێت.
شوێنەواری بەکراوا یەکێکە لە کۆنترین شارە ئاوەدانەکانی کوردستان بە درێژایی ٥ ھەزار ساڵ، ماوەی ١٠ ساڵە تیمێکی ئەڵمانی سەرقاڵی دۆزینەوەی مێژووی شارەکەیە.
سەرچاوەی هەواڵ: پەیچی شوێنەوارەکانی کوردستان.
Comments
Post a Comment