‎خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پژمین:

‎خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پژمین:




ئەگەر لە خەویدا دیتی پژمەی کرد و شوکری خودای کرد و (گوتی ئەلحەمدولیلا)، واتە لە لایەن کەسێکی گەورەوە پێداویستییەکانی دابین دەکرێت.

‎ئەگەر نەخۆشێک ئەو خەوەی بینی، ئەوا پێویستی بە پزیشک و پیتۆڵ نییە.

‎ئەگەر دیتی سێ جار لەسەر یەک پژمەی کرد، باشە.

‎ئەگەر دیتی زۆر پژمی،‎ واتە مراز و خواستەکانی بە دژواری و بە سەختی دێنە دی.

‎ئیبراھیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی پژمی و خوێن لە لووتی ھاتە دەرەوە، نیشانەی ئەوەیە بە ناڕەوا قسەی ناشرینی پێدەڵێن.

‎ئەگەر دیتی پژمی و زیندەوەرێک لە کەپووی ھاتە دەرەوە، نیشانەی ئەوەیە خودا منداڵێکی پێدەبەخشێ.

‎جابری مەغریبی دەڵێ: بینینی پژمەکردن لە خەودا، نیشانەی سەروەت و سامانێکە کە بە ئاسانی بە دەست دێت.

تعليقات