ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ دووەم- ڕاپەڕینی ١٩٥٢ی.ز لە عێراق و ڕۆڵی کورد تیایدا:-

ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ دووەم- ڕاپەڕینی ١٩٥٢ی.ز لە عێراق و ڕۆڵی کورد تیایدا:- 


کۆمەڵێک هۆکار هانی گەلی عێراقیدا بۆ ئەم ڕاپەڕینە، لەوانە دەرکەوتنە گەورەکەی گەل بوو لە ڕاپەڕینەکەی کانوونی ١٩٤٨ی.ز، سیاسەتی دەمکوتکردن و نەهێشتنی سەربەستی و باری ئابووری شەڕ و گوزەران خراپی خەڵک لە لایک و ڕووداوەکانی ناوچە عەرەبییەکان لە لایەکی ترەوە وەکوو سەرکەوتنی شۆڕشی ٢٣ی، تەمووزی ١٩٥٢ی.ز لە میسر و لە ناوبردنی ڕژێمی مەلیکی و بڕیاردانی کۆماری بەسەر کردایەتی (جەمال عەبدولناسر)، ڕاپەڕینی گەلی عەرەبی لوبنان و ڕووخاندنی حکوومەتی (بشار الخوري) لە هەمان ساڵدا، سەر لە نوێ چالاکی جەماوەر کەوتە گۆڕ.

بزووتنەوەی نیشتمانی داوای لە حکوومەت کرد چەند چاکسازییەک بکات وەکوو:

١- هەڵبژاردنێکی گشتی و خێرا.٢- خاوێنکردنەوەی دەزگاکانی دەوڵەت.٣- سنووردار کردنی خاوەندارەیەتی زەوی.٤- چەک داماڵین لە عەشیرەتەکان.٥- داشکاندنی نرخی شتومەکی بەکاربردن.

٦- چاوگێرانەوە بە دەستوور و سنووردارکردنی دەسەڵاتی مەلیک و لابردنی پەیمانی ١٩٣٠ی.ز.

بەڵام (عەبدول ئیلا)ی وەسی ئەم داخوازیانەی گەلی ڕەت کردەوە، چونکە هەڕەشەیان لە بەرژەوەندی خۆی و ئاغا و دارودەستەکەی دەکرد.

مان گرتنی قوتابیانی زانستگەی دەرمانسازی و کیمیاگەری لە بەغدا بوو بە پریشکێک و ئاگری ڕاپەڕینەکەی هەڵگیرساند.

قوتابیان لە خانووی زانستگەکاندا خۆیان شاردەوە، بۆ بێزاری دەربڕین بەرامبەر دەستکارییە ستەمکارانەکەی پەیڕەوی زانستگەکە، کە زیانی بە مافی قوتابیان دەگەیاند.

خۆپیشاندەران بە شەقامەکانی بەغداد وەربوون و خۆپیشاندەران بەرنگاری هێزی حکوومەت بوون و ژمارەیەکی زۆر لە تێکۆشەران و ڕۆڵەی گەل بریندار و شەهید بوون، هەروەها لە خۆپیشاندانەکاندا خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی بەغدا ڕۆڵێکی بەرچاویان تیا بینی.

پاش ئەوەی ڕاپەڕینەکە هەموو جەماوەری گەلی عێراقی گرتەوە، حکوومەت پێشڕەوی لە دەست چوو، (مصطفی العمري) وازی لە کار هێنا و دووابەدووای ئەو سوپا هاتە سەر شەقام و لایەنگیری داخوازییەکانی گەلی کرد.

پاشان سەرۆک ئەرکانی سوپا (نوورەدین مەحموود-نورالدین محمود) بەیاننامەیەکی دەرکرد و بڵاوی کردەوە کەوا وەزارەتێکی نوێ بە سەرۆکایەتی خۆیی پێکهێنا و داخوازییەکانی گەل بەدی دەهێنێ، چونکە نوورەدین مەحموود حوکمی عورفی بڕیاردا و خوێندنی قوتابخانە و زانستگەکانی ڕاگرت، سەرکردەکانی بزووتنەوەی نیشتمانی لە بەندیخانە توند کرد و حیزبەکانی داخست.

لە پاش لابردنی حوکمی عورفی، حیزبی شیوعی بە جۆرێکی باش و چالاک خۆی کۆ کردەوە لە تشرینی دووەمی ١٩٢٥ی.ز دا سەرکردایەتی ڕاپەڕینێکی تری کرد کە دوو وەزارەتی بە دووای یەکدا ڕووخاند، پەرلەمانیشی هەڵوەشاندەوە.

ئەو ڕاپەڕینەش یەکێک لەو هۆیانە بوون کە حکوومەتی ناچار کرد بڕیاری هەڵبژاردنێکی نوێ بدات و ڕێگای حیزبە خاوەن مۆڵەتدراوەکانیش بدات بەشداری تیایدا بکەن.

تعليقات