خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پاڵنان-هەڵدان-تێگرتن:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پاڵنان-هەڵدان-تێگرتن:




ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی، پاڵی بە کەسێکی ترەوە دەنا، بەسەر رک و کینەدا زاڵ دەبێ.

ئەگەر بینی کەسێک پاڵی بە ئەوەوە نا، ئەوا رک و کینە زاڵ دەبێت بەسەریدا.

ئەگەر بەردی بەسەر کەسێکدا دا، قسەی ڕەق بە کەسێک دەڵێت و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: کە بە زینا یان بە گوناە و تاوانێک تۆمەتبار دەبێت.

ئەگەر کەسێک بینی خشت و کەرپووچی هەڵدا، قسەی گەورە و ڕەق بەرامبەر بە کەسێکی دەکات و لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: ئەگەر کەسێک، شەکر یان بادەمی تێگرت، ئەگەر کەسەکە ناسراو بوو، واتە بە ئەندازەی ئەو شەکر و بادەمە، شتی پێشکەش دەکات.

ئەگەر نەناسراو بوو، بە ئەندازەی ئەوەی هەڵیداوە، ئازار و مەینەتی تووش دەکات.

ئەگەر کەسێک بینی، ئەو خواردنانەی کە باسمان کرد، بۆ ئاژەڵە چوارپێیەکانی هەڵدا، واتە ماڵ و سامانەکەی بۆ نەزان و گومڕایەکان خەرج دەکات.

تعليقات