یەکانە چیە؟

یەکانە چیە؟

 

ڕاوچییەکی کۆن بۆ برادرێکی گێڕاوەتەوە و دەڵێ: یەکانە بە بەرازێکی نێر دەگوترێت کە دایکی تەنیا یەک (بەچکەی-فەرخەی) بووبێت و شیری زۆری خواردبێت، دوواتر کە گەورە بوو، دەبێتە گەورەی ڕەوە بەرازەکان و دەگوترێت بە ساچمە زەن دەیان جار تەقەی لێکراوە و (ئەنگاوتراوە-پێکراوە) بەڵام (پێستەکەی-چەرمەکەی) نەبڕیوە، ناچار « تاگولە»یان بۆ ساز کردووە کە بارووتێکی زۆری تێدا بووە، بەڵام تەنیا یەک ساچمەی تێدا بووە بە ئەستووری (هەڵماتێک-کەلایەک) بە قەبارەی یەک (سانتیم-cm).

ئەوەی بیستوومە بیڵێم: بیستوومە مێیەی بەراز لە یەکەم زان (یەکەم زگ-سک) زۆر بێچووی-فەرخەی دەبێ، تەنانەت ژمارەی بێچووەکانی دەگاتە ٨ تا ١٠ بێچوو، بەڵام لە گەڵ هەر زانێک ساڵ بە ساڵ ژمارەی بێچووەکانی کەم دەکا، تا وای لێدێ بە زگێک-سکێک تەنها یەک بێچووی دەبێ، ئەگەر ئەم بێچووەی کە بە تەنیا لەدایک بووە و نێر بێ، بەتەنیا هەموو شیرەکەی بەردەکەوێ و نێریشە (لە کاتێکدا زۆربەی ئاژەڵان هەر لە بنەڕەتیشدا نێرەکانیان لەشێکی پتەوتر و گەورەتریان هەیە)، بەم بەرازە تاکە لەدایکبووە نێرە دەگوترێت “یەکانە”.

بەراز کە دەزێ، (جاری یەکەم حەوت بێوڵە-بێچووە بەرازی دەبێت ، جاری دووهەم: شەش، جاری سێهەم: پێنج، جاری چوارەم: چوار، جاری پێنجەم: سێ، جاری شەشەم: دوو بێوڵە و لە کۆتا زگیشیدا کە دەزێ “یەک بێوڵە” بەرازی دەبێت کە زۆر گەورەیە و بەقەد حەفت بەرازەکەی زگی یەکەم گەورەترە)، بۆیە پێی دەگوترێت: “یەکانە”، واتە (تاقانە).

سەرچاوە: پەیچی زمانی ستانداردی کوردی

تعليقات