خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خوران-لەشخوارن-ئاڵۆش:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک لەشی دەخورا، واتە خوازیاری لای خزمانیەتی و لەلایەن ئەوانیشەوە تووشی خەم و مەینەتی دەبێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: لەشخوران، نیشانەی پرسینەوەیە لە بارودۆخی خزمەکانی.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر بینی بەهۆی لەشخورانەوە، تووشی ئێش و ئازار هات، واتە لەلایەن خزم و کەسەکانیەوە، تووشی ناخۆشی و زەرەر دەبێت.
ئەگەر بەهۆی خورانەوە، ئازاری نەدەدیت، واتە خزمەکانی تووشی ئازار و زەرەری ناکەن.
Comments
Post a Comment