خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خۆراکی بەستوو-ژاکاوی:

 خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خۆراکی بەستوو-ژاکاوی:


ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: خواردنی خۆراکی بەستوو لەخەودا، خەم و مەینەتییە.
ئەگەر بینی خواردنی بەستووی خوارد، بە ئەندازەی ئەو خواردنە، خەم و مەینەتی پێدەگات.
ئەگەر کەسێک خواردنی بەستووی پێدا و لێ خوارد، لەگەڵ کەسێکدا تووشی شەڕ و ناکۆکی دەبێت. ئەگەر لێی نەخوارد، خەم و مەینەتی پێ ناگات.
جابری مەغریبی دەڵێ: خواردنی خۆراکی بەستوو لەخەودا، واتای ئەوەیە شەڕ و دوژمنایەتی لەگەڵ دەکرێت و بە گشتی هیچ خێرێک لە خواردنی خۆراکی بەستوودا نییە.

تعليقات