خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خشت-کەرپووچ-ئاجۆر:

 خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خشت-کەرپووچ-ئاجۆر:


ئیبن سیرین دەڵێ: کەرپووچ لەخەودا، ماڵ و سامانە، بەجۆرێک کە لە لێکدانەوەی خەوەکەدا، هەر خشتێکیان بە هەزار درهەم داناوە.
ئەگەر خشتی بڕی و خشتەکە وشک بوویەوە، ئەوا بەو ئەندازەیە ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی خشتی بەدەستەوە گرت، یان کەسێک پێدا، واتە هەزار درهەم پەیدا دەکات، یان کەسێک پێی دەدات.
ئەگەر دیتی کەرپووچی زۆر کۆ کراوەتەوە، واتە ماڵ و سامانێکی زۆر کۆ دەکاتەوە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی خشتی لە دیوار دادەتاشی، واتە سامانی خاوەن دیوارەکە لەناو دەبات.
ئەگەر کەرپووچی پارچە پارچە و پەرت و بڵاو کرد، واتە پارە و سامانی خۆی بۆ خەڵکانی تر خەرج دەکات.
جابری مەغریبی دەڵی: خشتی سوورەوەکراو لە خەودا، خراپە، چونکە تینی ئاگری گەیشتووتێ، بەو هۆیەوە نیشانەی خەم و مەینەتی دەگەینێت و بینینی باڵەخانەکان کە لە خشتی سوورەوەکراو گەچ-گێچ دروست کراون، خراپە.

تعليقات