خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێ-پا-لاق-قاچ:

 خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێ-پا-لاق-قاچ:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر چاکەکارێک خەوی بینی کە لاقەکانی شل ببوون (تووشی شەلەل بووە)، نیشانەی زیادبوونی بیروباوەڕەکەیتی بە ئایین.
ئەگەر بینی قاچەکانی بە گوریس و پەت بەسترا بوو، واتە لە لایەن کەسێکەوە قازانجی پێدەگات.
ئەگەر قاچی نەبوو (یان لە دەستی دابوو) و بە دار و دارشەق-دارشەقە دەڕۆشت بە رێگادا، واتە متمانەی بە کەسێکە، کە ئەو کەسە وەفای بۆی نییە.
ئەگەر کەسێکی بەردەستی حاکم و فەرمانڕەوای ناوچەکەی خەوی بینی کە هەردوو لاقی بڕاونەتەوە، واتە لە کارەکەی لا دەدرێت و ماڵ و سامانەکەی بەفیڕۆ دەچێت.
ئەگەر بینبی پێیەکانی ئاسنین، واتە سەروەت و سامانی زیاد دەبێت.
ئەگەر بینی لاقەکانی زیوین و زاخاوی و ئاڵتوونە، هەمان واتای سەرەوەی هەیە.
ئەگەر قاچەکانی بە کۆت و بەندەوە بوو، واتە زیانێکی پێدەگات.
ئەگەر بینی قاچەکانی بە ستوونێکەوە بەستراونەتەوە، ئەوا لێکدانەوەی ئەم جۆرە خەوە باشترە.
ئەگەر قاچی کەوتبووە داوێکەوە، یان کەوتبووە ناو شوێنێکەوە، واتە بە ئەندازەی ئەوەی کە قاچی لەناو ئەو شوێنەدا گیری کردووە، دەکەوێتە ناو فێڵ و تەڵەیەکەوە.
ئەگەر لاقەکانی خزایە نێو شوێنێک، یان چاڵ و قۆرتێکەوە، واتە لە کارەکانی دین و دونیایدا پێش ناکەوێت و نابزوێ، یان کەسێک قسەیەکی خراپی پێ ئێژێ-دەڵێ و ئەویش دڵی لێ دەڕەنجێ.
ئەگەر بینی قاچەکانی بەسەر بەرزە وڵاخەوە دەبزواند، واتە دووایین ئیش و کارێک کە ئاواتی بۆ دەخوازێ، هەمان کاری بۆ دەبێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: هەر دوو لاق بە پێی لێکدانەوە، نیشانەی دایک و بابە و هەر کەموکورتی و لاوازییەکی لە قاچەکانیدا بەدی کرد، هەمان واتای هەیە.
ئەگەر دیتی لاقی زۆری هەن، واتە گەشتێک دەکات.
ئەگەر بینەری خەوەکە دەروێش و هەژار بوو، دەوڵەمەند دەبێت و بینینی بەرپێی خۆت، جوانی پیاو و بەدەست هینانی سەروەت و سامان و ئەو خواپەرەستیەیە کە کردوویەتی.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی لاقەکانی وەکوو لاقی وشتر یان مانگا و چێل وایە، واتە ماڵ و سامانی زیاد دەبێت.
ئەگەر بینی قاچەکانی وەکوو هی ئەسپ یان گوێدرێژ وایە، واتە هێز و پێز و پلە و پایەی زیاد دەبێت.
ئەگەر بینی پێیەکانی وەکوو هی دڕندەکان وایە، واتە شتێکی حەرامی دەست دەکەوێت.
ئەگەر قاچەکانی وەکوو چنگی باڵندەکان وابوو لە خەونیدا، واتە هێزی دەست هینانی بژێوی ژیانی زۆر دەبێت و بەسەر دوژمندا سەر دەکەوێت.
دانیاڵ پێغمبەر دەفەرمێ: ئەگەر کەسێک بینی لاقێکی بڕاوەتەوە یان شکاوە، واتە نیوەی سەروەت و سامانەکەی لە دەست دەدات، یانیش خۆی دەمرێت.
هەروەها لێکدەرەوانی خەو دەڵێن:
ئەگەر کەسێک هەردوو لاقی بە بڕاوەیی یان بە شکاوی بینی، واتە دەچێت بۆ گەشت.
ئەگەر قاچەکانی ئاسنین یان مسین بوو، واتە تەمەنی درێژ دەبێت و سەروەت و سامانەکەشی دەمێنیتەوە.
ئەگەر قاچەکانی لە شیشە و مینا ئاوێنە بوو، واتە تەمەنی زوو بەسەر دەچێت و سەروەت و سامانەکەشی دەمێنێتەوە، چونە شیشە و مینا نیشانەی بەردەوامی و مانەوەی هێز نییە.
ئەگەر بینی قاچەکانی شل بوون و تووشی دەرد و نەخۆشییەک بوون، نیشانەی سستی و لاوازی حاڵ و دۆخی ئەو کەسەیە، بەرامبەر هەر شتێکی خێر یان شەڕ بێت، کە داوای دەکات و خوازیاریەتی.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی قاچ لە خەودا، حەوت واتای هەیە.
یەکەم: بژێوی. دووەم: تەمەن. سێیەم: هەوڵدان. چوارەم: خواستی ماڵ و سامان. پینجەم: هێز. شەشەم: گەشتکردن. حەوتەم: ژن.
هەروەها لاقی کوتراوە و بە ئێش لە خەودا، خەم و مەینەتییە.

تعليقات