خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پیاز:

 خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پیاز:

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: پیاز لە خەودا ماڵی حەرام و قسەی ناخۆش و پیسە.
ئەگەر بینەری خەوەکە چاکەکارە، ئەوا بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی، لە خواردنی شتی حەرام خۆ دەپارێزێ.
ئەگەر بینەری خەوەکە چاکەکار نییە، واتە ماڵی حەرام کۆ دەکاتەوە و بەردەوام قسەی ناشرین دەکات، بەتایبەت ئەگەر پیازەکە سوور بوو.
ئەگەر پیازی سوورەوەکراوی خوارد، واتە دووجار لە حەرام خواردن تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای خودای مەزن.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: پیاز خواردن لە خەودا، سێ واتای هەیە.
یەکەم: ماڵ و سامانی حەرام. دووەم: لە پاشملە باسکردنی کەسان و قسەی ناشرین. سێیەم: پەشیمانی لە کارەکان.

Comments