بە هەوڵ و کۆششی بۆکان حەسەن ئەحمەد، گەنجێکی دانیشتووی هەڵەبجە زمانی کوردی (سۆرانی) لە وەرگێڕانی گووگڵ زیاد کرا:

بە هەوڵ و کۆششی بۆکان حەسەن ئەحمەد، گەنجێکی دانیشتووی هەڵەبجە زمانی کوردی (سۆرانی) لە وەرگێڕانی گووگڵ زیاد کرا:


 بۆکان حەسەن ئەحمەد، گەنجێکی دانیشتووی هەڵەبجەیە و هەوڵێکی زۆری داوە بۆ زیادکردنی زمانی کوردی (سۆرانی) لە وەرگێڕانی گووگڵ.

کۆمپانیای گووگڵ ٢٤ زمانی دیکەی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گووگڵ زیادکرد و یەکێک لەوانە زمانی کوردی (سۆرانی) یە. گووگڵ دەڵێت، نزیکەی هەشت ملیۆن کەس بەو زمانە قسە دەکەن و زۆربەیان لە باشووری کوردستان و لە خاکی عێراقن.

لە راگەیێندراوێکدا، ڕۆژی چوارشەممە، گووگڵ رایگەیاند، ئامانجی ئەوان ئەوەیە خەڵکی لە هەموو ناوچەکانی جیهان بتوانن پەیوەندی بەیەکەوە بکەن. ڕۆژی چوارشەممەش واتە ١١ی ٠٥، ٢٠٢٢، ٢٤ زمانی دیکەیان زیادکردووە و تەواوی ئەو زمانانەی لە ئێستا خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گووگڵ بەردەستن، ١٣٣ زمانن.

پێشتر گووگڵ زمانی کوردی (کرمانجی سەرووی) بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانەکەی زیادکردبوو، لە ئێستادا زمانی کوردی (سۆرانی) بەردەستە بۆ بەکارهێنەران.

زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن کەس بەو زمانە نوێیانە قسە دەکەن کە گووگڵ زیادی کردوون، لەوانە زمانی میزۆ کە لەلایەن ٨٠٠ هەزار کەسەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی هیندستان بەکاردەهێندرێت.

شێوەزاری سۆرانی زمانی کوردی، زمانی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە. بەشێوەیەکی سەرەکی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە باشووری کوردستان بەکاردەهێندرێت. لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەهەمانشێوە شێوەزاری کرمانجی خواروو بەکار دەهێندرێت.

لیستی بەشێک لەو زمانە نوێیانەی زیادکراون بەمشێوەیەن:

– کوردی (سۆرانی): لەلایەن نزیکەی هەشت ملیۆن کەسەوە بەکاردەهێندرێت.

– ئاسامێسێ: لەلایەن نزیکەی ٢٥ ملیۆن کەسەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی هیندستان بەکاردێت.

– ئەیمارا: لەلایەن نزیکەی دوو ملیۆن کەسەوە بەکاردەهێندرێت لە چیلی و پیرۆ.

– بامبارا: لەلایەن ١٤ ملیۆن کەسەوە لە مالی بەکاردەهێندرێت.

– بهۆجپوری: لەلایەن نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەسەوە لە هیندستان، نیپاڵ و فیجی بەکاردێت.

– کریۆ: لەلایەن نزیکەی چوار ملیۆن کەسەوە لە سیێرا لیۆن بەکاردەهێندرێت.- مەیسیلی: لەلایەن نزیکەی ٣٤ ملیۆن کەسەوە لە باکووری هیندستان بەکاردەهێندرێت.

– لینگالا: لەلایەن نزیکەی ٤٥ ملیۆن کەسەوە لە کۆماری کۆنگۆ، کۆماری ئەفریقای نێوەڕاست و ئەنگۆلا و باشووری سوودان بەکاردەهێندرێت.

بۆکان حەسەن ئەحمەد، گەنجێکی دانیشتووی هەڵەبجەیە و هەوڵێکی زۆری داوە بۆ زیادکردنی زمانی کوردی (سۆرانی) لە وەرگێڕانی گووگڵ، دەڵێت، “کۆمپانیای گووگڵ بەڕەسمی پیرۆزبایی لە بەندە کرد ئێستاش بۆ هەموو کوردێک بەردەستە.

تعليقات