Skip to main content

پەکەکە چ خەونێک بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەبینێت؟

پەکەکە چ خەونێک بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەبینێت؟
ڕۆژێک لە کۆتایەکانی ساڵی 2013 لە وڵاتی سوویسڕا کوردێکی ڕۆژئاوام ناسی و کەوتینە قسە کردن لەسەر بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد.
من پێم گوت خێرە تۆ هاتوویەتە سوویسڕا بۆ داوای پەنابەری؟ ئەوە نییە کورد کانتۆنی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراندووە؟
گوتی: کورە برا با بۆت بگێڕمەوە کە چۆن شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتە دەست پە*کە*کە*ەوە، وتی: شەوێک بەبێ هیچ تەقەیەک وتیان شارە کوردنیشینەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتە دەستی پە*کە*کە*ەوە زۆرمان پێ سەیر بوو، دووای بۆمان دەرکەوت کە ڕێککەوتنێک لە نێوان بەشار و ڕژێمی ئێران و پەکەکەدا کراوە، بۆ ئەوەی شارە کوردنشینەکان نەکەونە دەست عەرەبەکانی سەر بە تورکیاوە، ئەوا شارە کوردنشینەکانیان رادەستی پە*کە*کە* کردووە بۆ ئەوەی کاتێک دەسەڵاتی بەشار و ئێران لە سووریا بەهێز بوونەوە ئەوا، پە*کە*کە* شارەکان بە دوو دەستی ڕادەستی بەشار بکاتەوە.
منیش وتم جا خۆ شتێکی باشە با هەر لە دەست کورد بێت.
گوتی بە وەڵڵا لە ترسی ئەوەی پە*کە*کە* منداڵەکانمان لە تەمەنی خوار ١٨ ساڵیەوە نەفڕێنێت و نەیانبات بۆ سەربازی زۆرەملێی ئەوا هەموو سەروەت و سامانم فرۆشتووە و هاتوومەتە دەرەوە بۆ ئەوەی منداڵەکانم بێسەروشوێن نەبن، جا گوتی: ئەوا تەنیا منیش نیم بە هەزاران بنەماڵەی وا لەتاوی پە*کە*کە* سەری خۆیان هەڵگرتووە.
تێبینی: بۆ ڕاستی ئەم بابەتە خۆتان بەچاوی خۆتان بینیتان، هەتاکوو ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، پەیکەری حافز ئەسەد و بەشار ئەسەد لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی پە*کە*کە* هێشتا لانەبرابوون.
هەروەها ئەو بینیتان چۆن کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان ڕادەستی حکوومەتەکەی حەمەد شەرع کرد؟ خۆ دیتان چۆن لە عێراق و شەنگال خۆیان ڕادەستی حەشی وەحشی کرد؟ هەروەها یەک گوندیشیان لە باکووری کوردستان ڕزگار نەکرد، بەڵام نزیک ٥٠ هەزار ڕۆڵەی کوردیان بە کوشتدا، ئێستاش دەیانەوێت هەمان سیناریۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات بکەنەوە و..........هتد...

Comments