Skip to main content

سمێڵ چ واتایەکی هەیە لەخەودا؟

سمێڵ چ واتایەکی هەیە لەخەودا؟
خەوننامەی کوردی، بەشی (سە) سمێڵ:
سمێڵ لەخەودا، نیشانەی هەیبەت و شکۆی پیاوە.
ئەگەر بینی کەسێک سمێڵی ئەوی بە مەقەست-قەیچی ڕێک دەکرد، بە باشە لێک دەدرێتەوە و هیچ زیانی پێناگات.
ئەگەر بینی لەکاتی ڕێک کردنی سمێڵی، سمێڵی کەوتە خوارەوە، نیشانەی کەموکورتی شکۆی پیاوە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی سمێڵی درێژ بووە، واتە بەهێز و بەپێز دەبێت.
ئەگەر بینی کەسێک سمێڵی ئەوی هەڵکەند، واتە لەگەڵ کەسێک تووشی دوژمنایەتی دەبێت.
ئەگەر بینی سمێڵی سپی بووە، واتە لە کارێکی زحمەت ڕادەوستێت.
ئەگەر بینی سمێڵی هەبوو، ئەگەر سمێڵەکە درێژ بوو، نیشانەی خەم و مەینەتیە.
ئەگەر سمێڵەکەی کورت یان کەم بوو، نیشانەی گەورەیی و پلە و پایە و مرازە.

Comments