Skip to main content

بۆچی *پە*کە*کە شەنگالی گرت و هاتە ناو کەرکووکەوە و دیسان ڕادەستی کردەوە؟

بۆچی *پە*کە*کە شەنگالی گرت و هاتە ناو کەرکووکەوە و دیسان ڕادەستی کردەوە؟
لە کۆبوونەوەیەک دانیشتبووین، هێز بجووڵێنین بۆ کەرکووک، چەند کەسێکمان ناردە کەرکووک بزانین چۆن بچین شەڕی یەکلاکەرەوە بکەین و کەرکووک نەکەوێت، لەناکاو تەلەفۆنمان بۆ هات وتیان کورە نەیەن، بەخوای سوپای پاسدارانی ئێران بە فارسی و عەرەبییەکی شەڵتە و پەڵتەوە خەریکە لە پشتەوە لە پێشمەرگە دەدەن و خیانەتێکی گەورە کراوە و زۆرێک لە هێزەکانی یەکێتی ناوچەکەیان چۆڵ کردووە و کاک کۆسرەتیش بۆ ئەوەی نەکەوێتە بەر تەقەی قەناس بە دەستەکانی ئێران لەوێ نەماوە. لەو کاتەدا ئێمە نەمانتوانی بچین و هاتینەوە بۆ بەرگری کردن لە شاری هەولێر و شەڕی پردێ و سحێڵا.
با ئێستا لە بابەتەکە ورد بینەوە:
بۆچی پەکەکە چووە ناو کەرکووکەوە؟ چۆن گەیشتنە ئەوێندەر؟ چ ناوچەیەکی کەرکووکیان لە حەشدی حەشەرات خاوێن کردەوە؟
پرسیارە ڕەمزییەکان:
شەنگال بۆ کەوتە دەست *پە*کە*کەوە؟
وڵام ناوچەی شەنگال و شاخەکانی ساڵانێکە شوێنی ملمانێ بەناو دەسەڵاتانی عێراق و ئێرانە بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل، بۆچی لەدەستی پارتی و هاوپەیمانان و ئەمریکا هاتە دەرەوە و کەوتە دەست پە*کە*کە و لە ئێستاشدا کەوتەوە دەستی حەشی شەعبی؟ پرسیارەکە ڕوونە لە پۆستی ڕابردوو باسمان کرد، هەر ناوچەیەک بکەوێتە دەست ئەم هێزە لە کۆتایا دەدرێتە دەست ڕژێمی ئێرانەوە.
باشە تا ئێستا پرسیارتان کردووە؟ کێ داعشەکانی بە سیناریۆ دەناردە ناو عێراقەوە بۆ ئەوەی بڵێن ئەو ناوچانە لە مەترسیان و یەکسەر حەشد و پەکەکەیان دەناردە سەریان بۆ ئەوەی ئەو ناوچە لە هێزی کوردی ڕاماڵرێت و لە کۆتایا بکەوێتەوە دەستی ڕژێمی شێعەی ئێران و عێراقەوە؟
کاتی خۆی بابەتێکمان دانابوو لەسەر ئەوەی ڕژێمی ئێران کەسانی توندڕەوی دەگرت لە گرتووخانەکان ڕیشی بۆ دەهێشتنەوە و بیری توندڕەوی پێدەدان بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی کورد لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئایا ئەم سیناریۆیانە هەمووی قەزا و قەدەرە؟ یانێ نەماندەزانی لە ناکاوێک هێزەکانی پە*کە*کە لەوێ جێگیر دەکران تەنیا لەبەر ئەوەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارتی لەوێندەر دەربکرێن؟ چونکە پارتی ملی بۆ ستراتیژیەتی ئێران دانەدەدا و ناوچەکەی نەکردووبە بەرەی بەرگری ڕژیمی ئێرانەوە.
ئایا تا ئێستا بە ئاگا نەهاتووین، کە پە*کە*کە بەناوی کوردایەتییەوە و تەنیا بەرژەوەندییەکانی ئێران و تورکیا و عێراق و سووریا دەپارێزێت؟
لەهەرشوێنێک پە*کە*کەی لێبێت، ئەوێندەر سوپای پاسداران و ڕژێمی ئێران و حەشدی حەشەرات و عەلەوی سووری و میتی تورکی لێیە، گەر دیسان بڕوا ناکەن، بابەتانی دیکە دەخەینە روو....

Comments