Skip to main content

سڵاو کردن لەخەودا چ واتایەک دەگەینێت؟

سڵاو کردن لەخەودا چ واتایەک دەگەینێت؟
خەوننامەی کوردی، بەشی (سە) سڵاو کردن:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک لەخەویدا بینی برادرێکی سڵاوی لێکرد، واتای ئەوەیە دوژمنێک لەگەڵی ئاشت دەبێتەوە.
ئەگەر بینی کەسێکی خراپ سڵاوی لێکرد، واتە کەسێکی خراپ، دەبێتە هاوڕێ و ئاشنای.
ئەگەر بینی پیرێکی خاس سڵاو لێکرد و دەیناسی، واتە ژنێکی جوانخاس و شۆخ دێنێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی کەسێک سڵاو لێکرد کە هاوبەشی بوو و بازرگانیان پێکەوە بوو و ئەویش وڵامی سڵاوەکەی دایەوە، واتە کارە بارزگانییەکەیان پێکەوە بەردەوام نابێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی ئافرەتێک سڵاوی لێکرد، واتە کەسێک خوشحاڵی دەکات.
ئەگەر بینی ژنێکی پیر سڵاوی لێکرد، واتە بەختەوەری دونیا بەدەست دێنێت.
ئەگەر بینی نوێژ دەکات و بە دەستی چەپ سڵاوی کرد، واتە ئیشوکارەکانی ئاڵۆز و تێکەڵ پێکەڵ دەبن.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: سڵاو کردن لەخەودا، چوار واتای هەیە:
یەکەم: ئاسایش. دووەم: خۆش و شادی. سێیەم: بەخت و بەختەوەری. چوارەم: قازانجی پارە و سامان.

Comments