براکانم! خوشکەکانم!
هاوڕێ خۆشەویستەکانم!
دەرگای مەکتەب کرایەوە
پشووی هاوین بڕایەوە
جا نۆرەی قوتابخانەیە
کە بۆ زانین هێلانەیە
بە یەکتر شاد دەبینەوە
ڕێگای خوێندن دەگرینەوە.
کاکەی فەلاح
تێبینی: هەڵبەستوان-شاعیر ناوی (حەمە ئەمین قادر)ە لە ساڵی (١٩٢٨ی.ز) لە شارۆچکەی (چوارتا) لە سنووری شارباژێڕی شاری سلێمانی لەدایکبووە، هەر لەوێشەوە خوێندنی تەواو کردووە، لەساڵی (١٩٩٠ی.ز) کۆچی داوی کردووە.

Comments
Post a Comment