Skip to main content

سمی ئاژەڵی وەک گوێدرێژ و ئەسپ چییە لەخەودا؟

سمی ئاژەڵی وەک گوێدرێژ و ئەسپ چییە لەخەودا؟
خەوننامەی کوردی، بەشی (سە) سم-سمی ئاژەڵی وەکوو ئەسپ:
ئیبن سیرین دەڵێ: سم لەخەودا منداڵە. ئەگەر بینی سمی پێبوو، یان کەسێک پێیدا، واتە منداڵێکی دەبێت.
ئەگەر دیتی سمێکی هەبوو و لێی ون بوو، واتە منداڵەکەی ون دەبێت، یانیش دەمرێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: سمی ئەسپ یان سمی کەر لەخەودا، نیشانەی ماڵ و داراییە.
ئەگەر ئەو جۆرە سمانەی پێبوو، یان کەسێک پێدا، واتە بەقەدەر ئەو سمانە ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر خەوی بینی کە قاچەکانی خۆی، سمی وەکوو ئەسپ و کەری پێوە بوو، واتە تەمەنی بەدڵخۆشی بەسەر دەبات.
هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: پارە و سامانێکی کەمی دەست دەکەوێت، بەڵام ئەگەر بینی سمی قاچەکانی کەوتن و لێبوونەوە، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.

Comments