خەوننامەی کوردی، بەشی ژە؛ ژەنگبەر-بۆیەی ژەنگ-ئۆکسیدی سوور:
ڕەنگێکی سوورە بۆ دژی ژەنگ بەکار دێت.
بینینی ژەنگبەر لەخەودا، نیشانەی خەمە.
ئەگەر بینی ژەنگبەری دەخوارد، واتە دەبێتە هاوڕێ و نزیکی پاشا.
ئەگەر بینی ژەنگبەری دەفرۆشت، یان لەخۆی دوور دەخستەوە، واتە لە خەم و مەینەتی ڕزگاری دەبێت.
ئەگەر بینی بە ژەنگبەر وێنەی دەکێشا، واتە بە شتی پڕوپووچ و بێ بنەما هەڵدەخڵەتێ.
ئەگەر بینی بە ژەنگبەر نووسینی دەنووسی و ئەوەی دەینووسی، قورئان یان یەکتاپەرستی، یان نزا و پاڕانەوە بوو، نیشانەی خێر و چاکەیە.
ئەگەر بەپێچەوانەی ئەمەی بینی، ئەوا نیشانەی شەڕ و ئاژاوە و خراپەکارییە.

Comments
Post a Comment