Skip to main content

زۆر نزیکە ئەمریکا هێرشی زه‌مینی بکاتە سەر خاکی ئێران:

زۆر نزیکە ئەمریکا هێرشی زه‌مینی بکاتە سەر خاکی ئێران:
بە پێی ڕاپۆرتی ڕەجە نیوز، ئەمیر حسێن سابێتی، پەڕلەمانتاری تاران لە پەڕلەمان، وتی: داگیرکردنی بەشێک لە دوورگەکانی ئێران و خاڵە سەرەکییەکانی ئێران تەنیا کاتێک دەستەبەر دەبێت کە پێشتر ژێرخانی گواستنەوە زیانیان بەرکەوتبێت، بۆ ئەوەی "دوژمن" بە ئاسانی لە ڕێگەی "گرووپە جوداخوازەکان" یان ئۆپەراسیۆنی هەلیکۆپتەرەوە بگاتە ئامانجەکانی و جووڵەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی پەک بخات.
سابێتی بە ئاماژەدان بە کۆتایی هاتنی مۆندیال، ڕۆژانی داهاتووی بە "زۆر هەستیار" پێناسە کرد و ڕەخنەی لەو کەسانە گرت کە بە گوتەی ئەو پێیانوابوو ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕەکە.
ناوبراو وتی: ڕێککەوتنەکە بە پێچەوانەی بۆچوونەکانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و ناتەبایی ناوخۆیی لێ دروست بووە و بەڵێنی جێبەجێنەکراوی سەبارەت بە دانوستان و کۆتایی هێنان بە شەڕ و هەڵگرتنی گەمارۆکان داوە.
ناوبراو هەروەها وتی: لە ئەگەری هێرشی زەمینی، کۆماری ئیسلامی توانای وەڵامدانەوەی هەیە.
لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ مەسعوود پزشکیان و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، سابێتی ئاماژەی بەوەدا کە گەل چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی کۆتایی هاتنی شەڕ و هەڵگرتنی گەمارۆکان دەکات و داوای لێکردن یان ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بکەن یان قبووڵی بکەن کە دەستنیشانکردنەکەیان نادروست بووە و ڕێبازەکەیان بگۆڕن.
.........................................
جه‌لال ڕه‌شیدی كۆچی په‌رله‌مانتاری پێشوی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، هێرشی زه‌مینی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران بووه‌ته‌ "حه‌تمی" و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماش، بووەتە هۆكاری ئه‌وه‌ی هێرشه‌ زه‌مینیه‌كه‌یان دوابخرێن.
جه‌لال ڕه‌شیدی كۆچی له‌ لێدوانێكدا گوتی، هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باشوور بووه‌، ئه‌م هێرشانه‌ش وه‌ک پێشه‌كییه‌ک بوون بۆ هه‌ر هێرشێكی زه‌مینی ئه‌گه‌ری بۆ سەر خاکی ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌رزی پله‌كانی گه‌رما هۆكاری دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌یه‌، هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكاش كه‌ تیشكیان خستۆته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری ئێران به‌شێكن له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌م هێرشه‌".

Comments