Skip to main content

خواردن و دیتن و بەکارهێنانی سابوون چییە لەخەودا؟

خواردن و دیتن و بەکارهێنانی سابوون چییە لەخەودا؟
خەوننامەی کوردی، بەشی (سە)؛ سابوون:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر لەخەویدا دیتی جلی کەسێکی بە سابوون دەشوشت، نیشانەی ئەوەیە کەسێک لە خراپەکاری دەگەڕێنێتەوە و وازی پێ لێدێنێت.
ئەگەر دیتی سابوونی خوارد، نیشانەی ئەوەیە شتێکی حەرام دەخوات.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر لەخەویدا دیتی سابوونی زۆری هەبوو و جلی پێدەشوشتن، لە مراز و مەبەستەکەیدا دەمێنێتەوە و هیوای بەدیهێنانیان دەکات.
جابری مەغریبی دەڵێ: کرینی سابوون لەخەودا، باشترە لە فرۆشتنی.

Comments