Skip to main content

لەناو چوونی جاشێکی تر حامید دائی‌زادە (ناسراو بە حامید باقرزادە) بەدەستی "خۆری هیوا" لە پیرانشار:

تاکوو جاشەکان بە سزا نەگیندرێن، کورد قەد نابێ بە وڵات، بزانن چۆن لەناویان بردووە؟
بۆ دیتنی ڤیدیۆیەکە وەک خۆی👇☝
حامید دائی‌زادە (ناسراو بە حامید باقرزادە)، لە کادیرەکانی بڕیارگەی ١٢٤ی ڕەمەزانی سەر بە بڕیارگەی حەمزەی سەیدولشوهەدای سوپای تیرۆریستی پاسداران، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە پیرانشار کوژرا. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، ئەندامێکی دیکەی سوپای تیرۆریستی پاسدارانیش بە سەختی بریندار بووە. ڕێکخراوی "خۆری هیوا" بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشەی گرتووەتە ئەستۆ.
کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٢٥ی جولای ٢٠٢٦)، لە چوارڕێی "نیروگاه" پیرانشار، ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەم دوو کادیرەی سوپای تیرۆریستی پاسداران کرایە ئامانجی هێرشێکی چەکداری و لە ئەنجامدا حامید دائی‌زادە، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ورمێ کوژرا و کادیرێکی دیکەی سوپاش بە سەختی بریندار بوو.
ڕێکخستنی «خۆری هیوا» بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و بەیاننامەیەکی فەرمی لە پەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا، بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشە و کوژرانی ئەم ئەندامەی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی گرتووەتە ئەستۆ.
ئەم ڕێکخستنە هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە ڕایگەیاندووە کە ئەم ئۆپەرسیۆنە لە تۆڵەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران بۆ سەر حیزبە کوردستانییەکان ئەنجام دراوە.
شایانی باسە کە ڕێکخستنی «خۆری هیوا» پێشتریش بەرپرسیارێتیی کوژرانی دوو ئەندامی دیکەی سوپای پاسدارانی لە پاوە گرتبووە ئەستۆ.
سەرچاوەکان:
هەنگاو
خۆری_هیوا

Comments