حیزبەکانی کوردی ڕۆژهەڵات چارەیەکی دیکەیان نییە بێجگە لە گەڕانەوە و تێکەڵ کردنەوە شۆڕشی شاخ و شار:
کوردی ڕۆژهەڵات ئەوەی چەکدارە و ئەوەیشی کە لە ناوخۆی وڵاتە چارەیەکیان نیە ئیللا دەبێ یەکبگرن و کۆتایی بە ژێردەستەیی و ئاوارەیی و برسییەتی بێنن.
ئەو نەتەوەکانی دیکەی ئێران ئەگەر دەسەڵاتیان نییە وەک بەلووچ و کورد، دەتوانن لە داهاتوودا پاڵ بەو ڕەوتەوە بدەن.
کوردی ڕۆژهەڵات ئەگەر لە باشووری کوردستان بێت یان لە وڵاتانی دیکە هەر بەو هیوایەتەوە دەژی کە ڕۆژێک بگەڕێتەوە سەر زێدی خۆی. مادام کە وایە با لە ژێر منەت و ئاوارەیی و لارەمل بوون و قسەی ئەم و ئەو و ناوناتۆرەی نەشیاو و بێتە دەرەوە و خەباتی خۆی یەکلا بکاتەوە. پێش ئەوەی کە ڕژێمی گەندەڵی ئێران هەستێت گوشار بخاتە سەر باشووری کوردستان و عێراق یان وڵاتانی دیکە، بۆ ڕادەستکردنەوەی کوردانی ڕۆژهەڵات ئەوانەی کە سیاسین و کاریگەرییان هەیە لەسەر ڕژێمی ئێران، پێش ئەوەی کە یەک یەک و دوو دوو کوردانی ڕۆژهەڵات لە ناوخۆی وڵات و لە دەرەوە تیرۆر بکرێن و بکوژرێن و زیندان بکرێن.
با هەموو پارتەکان و حیزبەکانی ئامادە کە ئێستا لە گۆڕەپانن لەگەڵ خەڵک یەکبگرن و وەکوو چۆن بەرەیەکیان پێک هێناوە لە حەفت یان شەش پارت، کۆتایی بەم ژێر دەستەییە بێنن کە ئەوە بۆ چل و هەشت ساڵە درێژەی هەیە.
لەبەر ئەوەی کە کوردی ڕۆژهەڵات بتوانێت خۆی لەسەر پێی خۆی بێت و سەربکەوێت، دونیا چاویان لێ بکەن و ئیتر پێیان نەڵێن فاسوولیاخۆر دەبێ لەم شەڕە بەردەوام بن هەتاکوو بە ئامانج دەگەن.
با بگەڕێن لە قسەی سایبری و خۆفرۆش و جاش و ئەو کەسانەی کە غیرەتی هاتنە نێو شەڕەکەیان نییە، با ئاگامان لە کار و کردەوە و شۆڕشی خۆمان هەبێ هەتاکوو بە ئامانج دەگەین. قسەی ئەوانەی کە دەڵێن ڕژێمی ئێران بە کەس نەروخاوە و تەنانەت ئەمریکا و ئیسرائیل لێدا و هیچی لێ نەهات، تەنیا بۆ سارد کردنەوەی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتە. ئامانجی ئیسرائیل و ئەمریکا ڕووخانی ڕژیم نەبوو، تەنیا لاوازکردن و لەناوبردنی دەستکەوتە نیزامییەکانی ئەو ڕژێمە بوو کە دژ بە هاوپەیمانان و ئەمریکا و بە تایبەتی ئیسرائیل بەکاری دێهێنا. وەکوو چەکی ئەتۆمی و لەناوبردنی ئەو چەک و چۆڵانەی کە ڕژێم بەکاری دێنا بە دژی مرۆڤایەتی.
بۆیە ئێمە نابێ سەیری ئەوە بکەین کە وڵاتانی دیکە چ بڕیارێک لەسەر ئێران دەدەن، دەبێ ئێمە لە ناوخۆمانە یەکبگرین، دوژمنایەتی وەلا بنەین و یەکسەر دەست کەینە خەباتێک کە تەنیا پەیوەندی بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەبێت. کوردانی ڕۆژهەڵات بە هەموو چین و توژێکەوە لە هەر پێنج شارەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ زووم و فووکسی خۆیان بخەنە سەر خەباتی ناوخۆ.
لە دواییشدا کە ئازادی بۆ ڕۆژهەڵات بەدیهات دەتوانن خەم بۆ پارچەکانی دیکە بخۆن. بەڵام ئێستا کوردی ڕۆژهەڵات بریندارن و پێویستیان بە پشتگیری چەکداری، پشتگیری مادی، پشتگیری نیزامی، پشتگیری مەعنەوی و نووسین و بڵاوکردنەوە و قسەکردن و شرۆڤەکردن هەیە. بۆیە باشترین ڕێگە ئەوەیە جارێ ئێستا ئێمە خەم لە ڕۆژهەڵات بخۆین لەوەی کە خەم بۆ باکوور و ڕۆژئاوا و باشوور بخۆین. چونکە کوردی ڕۆژهەڵات ساڵانێکە بە بۆنەی باشوورەوە لە گۆڕەپانی شەڕ کشاوەتەوە، بەڵام ئێستا کاتییەتی شۆڕشی شاخ و شار تێکەڵ بکاتەوە.
هەروەها بچێتەوە بۆ ئەوەی کە گەل پاڵ بدا بە هێزی چەکداری ناوخۆ و دەرەوە، بتوانێ ئەو ڕژێمە لە شارەکان دەربکات و کورد دەست بەسەر شارەکاندا بگرێت، دەبێ بەلووچ و عەرەب و ئازەر و فارس و گیلەکیش خەم لە ئازادیی خۆیان بخۆن.
کوردی ڕۆژهەڵات کە خەبات دەکات بۆ ڕووخانی ئەو ڕژێمە، نیشانەی ئەوە نییە کە خۆیان بە کوشت دەدەن، نیشانەی ئەوەیە کە هەتاکوو خوێن نەدرێ بەڕاستی ئازادیش بەدەست نایەت. ئەوەی کە خەڵکی لەو شۆڕشە پەشیمان دەکاتەوە، بۆ سەد ساڵی دیکە شۆڕشی کوردی ڕۆژهەڵات بەدوا دەخات و ئەو ڕژێمە هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە و دەست دەکاتە کوشتنی خەڵک لە گرتووخانەکان و خستنەکاری ماشینی تیرۆر لە هەموو شوێنێک.

Comments
Post a Comment