ژمارە لە خەودا چەند واتایەکی هەیە.
خەوننامەی کوردی، بەشی ژە؛ ژمارە:
ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی ژمارە لە خەودا بۆ یەک شت نیشانەی باشەیە.
ئەگەر لە خەودا دیتی یەک درهەم یان یەک دینار یان شتی تری هەبوو نیشانەی باشەیە، چونکە لە بنەڕەتدا ژمارەکان یەک شتە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ژمارە یەک باشە، بەڵام ژمارە دوو خراپە.
ئەگەر ژمارە سێی بینی، ئەوا لەو کارەی کە ئەنجامی دەدات بەهرەمەند نابێت. یان دەربڕینی سێ نیشانەی جیاوازی و لێکجوداییە، چونکە دەربڕینی سێ تەڵاقە.
ژمارە چوار باشە، بە مەرجێ شتێکی تری لەگەڵ نەبێت و پێوەی نەبەسترێتەوە.
ژمارە پێنج باشە، ئەگەر نوێژەکانی ئەنجام بدات.
ژمارە شەش باشە و بە مرازی خۆی دەگات.
ژمارە حەوت و هەشت خراپە.
ئەگەر ژمارە نۆی دیت نیشانەی سەختی و خراپەیە.
ژمارە دە گەیشتنە بە مرازی دین و دونیا.
ژمارە یازدە واتە پیشەکەی لە ڕۆژەکانی کاردا تەواو دەبێت.
ژمارە دوازدە باشە.
ژمارە سێزدە داخستنی دەرگای کارەکانییەتی.
ژمارە چواردە باشە.
ئەگەر ژمارەی پازدەی بینی واتە پەرتەوازە دەبێت.
ژمارە شازدە نیشانەی باشبوونی کارەکانییەتی.
ژمارە حەڤدە واتە شتە لە ناوچووەکان دەگەڕێنەوە.
ئەگەر ژمارە هەژدەی بینی، واتە کارەکانی باش دەرناچن. ئەگەر ژمارە نۆزدەی بینی واتە بە بێ کێشە و زەحمەت کاری دەست دەکەوێت.
ژمارە بیست، دەستکەوتنی ماڵ و سامان و سەرکەوتنە بەسەر دوژمندا.
ژمارە سی، واتە لەگەڵ کەسێک ڕووبەڕوو دەبێتەوە و بە مرازی دڵی دەگات.
ژمارە چل، داخستنی دەرگای کارەکانە.
ژمارە پەنجا، نیشانەی رەنج و کار و پیشەی بێسوودە.
ئەگەر ژمارە شەستی بینی، واتە سوێندێکی دەکەوێتە ئەستۆی، بە جۆرێک کە دوو مانگ ڕۆژووی دەکەوێتە گەردنی، یا خود خواردن پێدانی شەست هەژاری دەکەوێتە ئەستۆ.
ئەگەر ژمارە هەشتای بینی، واتە درەنگ کارەکەی بۆ دەستەبەر دەبێت.
بینینی ژمارە هەشتا، واتە بە تۆمەتی زینا و داوێن پیسی دەستگیر دەکرێت و هەشتا داری لێ دەدەن.
بینینی ژمارە نەوەت، واتە ژنێکی خانەدان دێنێت.
ژمارە سەد نیشانەی سەرکەوتن و زاڵبوونە.
ئەگەر سوڵتان دیتی سەد ئەسپ سواری هەبوو، واتە بەسەر دوژمندا سەر دەکەوێت.
ئەگەر بینی سەد گەنمیان پێدا، نیشانەی خێر و بەرەکەتە و ڕزق و ڕۆزی زیاد دەکات.
ئەگەر ژمارە دووسەدی بینی، واتە دوژمن بە سەریدا سەر دەکەوێت.
بینینی ژمارە سێ سەد واتە درەنگ بە مرازی خۆی دەگات.
ژمارە چوار سەد زاڵبوونە بەسەر دوژمندا. وەکوو چۆن پێغەمبەر، (درودی خوای لێ بێت) فەرمووی: نیشانە چوار هەزار ئەسپ سوارە و باشترین خەوەکان خەون بینینە بە چوار سەدەوە.
خەون بینین بە پێنج سەدەوە، واتە کارەکەی ڕادەگیردرێت و دەوەستێت.
شەش سەد، گەیشتنە بە مەبەست و ئامانج.
حەوت سەد ڕزگاربوونە لە کاری سەخت و دژوار.
هەشت سەد سەرکەوتنە بەسەر دوژمندا.
ژمارە هەزار سەرکەوتنە بەسەر دوژمندا.
ئەگەر سێ هەزاری بینی، هێز و سەرکەوتن بەدەست دێنێت.
چوار هەزار نیشانەی زەرەر و زیانە.
پێنج هەزار موبارەک و پیرۆزە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی شەش هەزار نیشانەی ئازادکردن و سەرکەوتنە و حەوت هەزار کرانەوەی دەرگای ئیش و کارە و هەشت هەزار نیشانەی ڕێکخستنی کارەکانە.
نۆ هەزار خراپە. دە هەزار نیشانەی زەرەرە.
بیست هەزار زاڵبوونە بەسەر دوژمندا. سی هەزار سەرکەوتن و بەزاندنە.
چل هەزار سەرکەوتنە. پەنجا هەزار مانەوەیە لە رەنج و عەزابدا.
شەست هەزار نیشانەی خۆشیە. حەفتا هەزار لە خەودا واتە دوژمن بە سەریدا زاڵ دەبێت.
بینینی هەشتا هەزار یان نەوەت هەزار واتە بەسەر دوژمندا سەر دەکەوێت.
ئەگەر لە خەویدا سەد هەزاری دی، نیشانەی ئەوەیە بە هەموو ئامانج و مەبەست و مرازەکانی دەگات.

Comments
Post a Comment