کچێکی کورد دوژمن شەهیدی کرد.
کچێکی عەرەب، ئاو ئەوی برد.
شینی کچە کورد کەس نەیکرد.
نۆ ڕۆژ بۆ کچی عەرەب فرمێسکی خوێن ڕژا.
کچە کورد بۆ ناسنامە و نیشتمان شەهید کرا.
کچە عەرەب بۆ خوشگوزەرانی خۆی مرد.
کچە کورد، دژایەتی نیشتمان و کوردبوونی نەکرد.
کەس و کاری کچە عەرەب، تۆپبارانی کوردیان کرد.
تێبینی: ئێمەی کورد ڕێز لە مردووی هەموو نەتەوەیک دەگرین، بەتایبەت ئەو مێرمنداڵە، بەڵام داخەکەم، ئەوان تەنانەت رێز لە زیندوو و مردوومان ناگرن.
ئێمە باش دەزانین گەلی کورد گەلێکی مرۆڤ دۆست و دڵسۆزە، بەڵام ئەوەی بۆ غەزاڵ نەکرا پڕۆسەیەکی تەواو سیاسی بوو، کە تەنیا خۆش خزمەتیک بوو بۆ ڕژێمی تیرۆریستی ئێران.
تێبینی دووەم: دروستە هەندێک حیزبی کوردی، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات لایەنی دینیان باش نییە، بەڵام گەر وەکوو پێغەمبەری خوا (د.خ) سەلامی خوای لێبێت بیر بکەینەوە، دەبێ ڕێز لە مردوو بگیردرێت، بەتایبەت ئەگەر لەبۆ نیشتمان و لە غوربەت شەهید کرابێت.

Comments
Post a Comment