Skip to main content

دیتن و کڕینی زیو-نوقرە لەخەودا بە چ واتایەکە؟

دیتن و کڕینی زیو-نوقرە لەخەودا بە چ واتایەکە؟
زیو لە خەودا چەند واتایەکی هەیە.
خەوننامەی کوردی، بەشی زە؛ زیو:
ئەگەر کەسێک دیت زیوی لە دووکان کڕی، واتە لە شارەکەی خۆیدا ژن دێنێت. ئەگەر بینی زیوی لە کانزا دەرهێنا، واتە بە قەدەر ئەوە پارە سامانی دەست دەکەوێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر یەک درهم زیوی پێبوو، ئەوا منداڵێکی جوانی دەبێت.
ئیمام جعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی زیو لەخەودا چوار واتای هەیە: یەکەم: ژن. دووەم: منداڵ. سێیەم: ماڵ و سامان. چوارەم: بژێوی ژیان و گوزەران.

Comments