دیتن و چوونە ناو زیندان-گرتوخانە یان بەندیخانە لەخەودا چەند واتایەکی گرنگی هەیە.
خەوننامەی کوردی، بەشی زە: زیندان-گرتووخانە-بەندیخانە:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک لە خەویدا بینی لە زینداندا بوو، هەرگیز پێشتر ئەو زیندانەی نەدیبوو، نیشانەی مردنە، چونکە زیندانی نەناسراو گۆڕە. ئەگەر زیندانەکەی ناسی، نیشانەی خەم و زیانە. ئەگەر دیتی لە زینداندا بە پێوە بوو، واتە لەو کارەی کە هەیەتی درەنگ دەکەوێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینەری خەوەکە خۆپارێز بوو، دیتی لە ناو زیندانێکی ناسراو دایە، واتە گەورەیی و پێگەی باش بەدەست دێنێت. بەڵام ئەگەر خۆپارێز نەبوو، ئەوا بەهۆی کار و پیشەکانی دنیاوە تووشی خەم و مەینەتی دەبێت. ئەگەر دیتی لەگەڵ پاسەوانێکی زینداندا بە زەنجیرکراوی دەچوو بۆ زیندان، واتە کارە داخراوەکەی دەکرێتەوە بە ڕووی دا.
ئیمام جەعفەری صادق دەفەرمێ: بینینی پاسەوانی زیندان ئەگەر ناسراو بوو، واتە ڕێگای ڕزگاری دەدۆزێتەوە. دوای ڕۆژی باش دەبێت.
ئەگەر نەناسراو بوو، نیشانەی خەم و مەینەتییە. بینینی زیندان لەخەودا نیشانەی گۆڕ و بەڵا و تاقیکردنەوەی هاوڕێ و خۆشەویستان و دڵخۆشکردنی دوژمنانە. ئەگەر بینی چووە نێو زیندانەوە، زوو هاتە دەرەوە، واتە بە تەواوی دەبێتە گەورەی بنەماڵە.

Comments
Post a Comment