Skip to main content

بۆچی ڕێگری دەکرێت لە فرۆشتنی بەرهەمی کوردستان؟

بۆچی ڕێگری دەکرێت لە فرۆشتنی بەرهەمی کوردستان؟
باشە ئێمەی گەلی کورد لە باشوور هێشتا تێنەگەیشتوون، کە تاکوو کاڵا و شتوومەکی تورکی و ئێرانی و سووری هەبێت، چۆن دەهێڵن، بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی ناوچەکانی دیکە بکرێت و لەناوخۆ بفرۆشرێت؟
باش بەبیرمە، ساڵێک بەیانییەکی زوو بەرهەمێکی زۆرمان بردە تەڕەبارێکی-عەلەوەیەکی هەرێمی کوردستان بۆ فرۆشتن، کەس لێنەکڕین و چەند کەسێک لەوێ پێگوتین، برام هەتاکوو بەرهەمی ئێرانی و تورکی و سووری هەبێت، چۆن بەرهەمی خۆمانە دەفرۆشرێت.
چەند هۆکارێک هەیە کە ڕێگری دەکرێت لە بەرهەمی ناوخۆ:
یەکەم: ژووری نهێنی دەسەڵاتدارانی تورکیا و ئێران و عێراق، بۆ لەناوبردنی بەرهەمی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی کورد ئابوورییەکەی نەبووژێتەوە و بەردەوام ژێر دەستەی وڵاتانی داگیرکەری دراوسێ بێت.
دووەم: چونکە بەرهەمی ناوخۆ باش و تەندروستە و زەحمەتێکی زۆری پێیەو کێشراوە، تۆزێک لە بەرهەمی هاوردەکراو گرانترە، بۆیە خەڵکی کورد ڕوو لە بەرهەمی هەرزانی داگیرکەران دەکەن.
سێیەم: هەندێک بازرگانی چاوچنۆکمان هەیە، کە دەستیان هەیە لە هاوردەکردنی بەرهەمی داگیرکەران بە هەرزان و ساغکردەنەوەیان لە ناو بازاڕدا و حەز ناکەن بەرهەمی ناوخۆ پەرەبستێنێت و بە چاوی سووکەوە سەیری بەرهەمی کورد دەکەن، چونکە ئەوان لە نان و ئاو دەکەون و دەستیشیان هەیە لەگەڵ داگیرکەرانی سەر کوردستاندا، بۆیە پەیتا پەیتا لە میدیا رەسمییەکانی هەرێمی کوردستاندا ڕێکلام بۆ کاڵای بێگانە دەکەن.
چوارەم: خۆمان بەچاوی خۆمان دەیبینین، کە چۆن لە ناوچە دابڕاوەکانی سەر بە هەرێمی کوردستان زەوی و زار و بەرهەمی کوردانی ئەو ناوچانە داگیر دەکرێت و دەدرێتە عەرەبی هاوردە.
پێنجەم: چەندین بابەتمان بەڵاو کردەوە لەسەر ڕێگای نوێ بارزگانی تورکیا بە ناو خاکی سووریاوە بەرەو ناوچە عەرەبنشینەکانی عێراق بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بێ بازاڕبێت و داهاتی کورد کەم ببێتەوە و ژێر دەستەی بەغدای بکەنەوە.
ئێستا دەزانن هۆکار چییە بۆچی ناهێڵن بەرهەمی کوردستان هەناردەی هیچ شوێنیک بکرێت و لەناوخۆیش پەرە بستێنێت؟

Comments