خەوننامەی کوردی، بەشی زە؛ زین:
ئیبن سیرین دەڵێ: زین لەخەودا ئەگەر لەسەر پشتی ئاژەڵەکاندا نەبوو خراپە، بەڵام ئەگەر لەسەر پشتی ئاژەڵەکاندا بوو ئەوا حوکمی باشی و خراپییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاژەڵەی کە زینەکەی بەسەر پشتەوەیە.
چونکە زین پێداویستی و کەلوپەلی چوارپێکانە.
ئەگەر دیتی زینێکی کڕی، واتە کەنیزەکێک دەکڕێت، یان ژنێک دێنێت و دەبێتە خاوەنی رزق و ڕۆزیەکی زۆر کە ماڵ و میراتی دەست دەکەوێت.
ئەگەر دیتی زینەکەی شکا یان ونبوو لەناوچوو، واتە ژنەکەی دەمرێت یانیش نەخۆش دەکەوێت.
ئەگەر بینی زینەکەی بە زێڕ و زیو ڕازێنرابوویەوە، واتە ژنەکەی خۆویست و خۆبەزلزانە و ئیمانەکەی لاوازە.
ئەگەر دیتی زینەکەی ڕەشبوو هیچ نەڕازێنرابوویەوە، واتە ژنەکەی ئیماندار و لە خوا ترس و دەستپاکە. زین لەخەودا نیشانەی زمانی پڕ و پاگەندەی ژنە.

Comments
Post a Comment