Skip to main content

بۆچی ڕژێمی شێعەی ئێران نایەوێت دەستبەرداری حیزبوللاتی لوبنان و باشووری لوبنان ببێت؟

بۆچی ڕژێمی شێعەی ئێران نایەوێت دەستبەرداری حیزبوللاتی لوبنان و باشووری لوبنان ببێت؟
یەکەم: لەباری مەزهەب و ئایینەوە یەکن.
دووەم: گەورەترین کاری قاچاخی ماددەی هۆشبەر لە ڕێگەی ڕژێمی ئێرانەوە هەر لە ئەفغانستانەوە بەرەو باشووری لوبنان ئەنجام دەدرێت و دەنێردرێتە ناو دەریای ئازاد و بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوای بەڕێ دەکرێت.
سێیەم: بەقاچاخ بردن و شوشتنەوەی پارە و چەک و چۆڵ و فرۆشتنی نایاسایی نەفتی ئیران بە هاوکاری حیزبوللاتی لوبنان، بۆ ئەوەی ئابڵۆقەی ئابووری کاریگەری لەسەر ڕژێمی ئێران دروست نەکات.
چوارەم: ڕژێمی ئێران گەورەترین، گرووپی مافیایی و تیرۆریستی لە حیزبوللات پێک هێناوە، بۆ لەناوبردنی نەیارانی خۆی و هەروەها بەرهەمهێنانی چەک و چۆڵ و هاوردەکردن و هەناردەکردنی کەرەستەی نیزامی لە جیهان بۆ ڕژێمی ئێران لە لایەن حیزبوللاتەوە.
پێنجەم: پەرەپێدانی شێعەگەری و هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانی و بوون بە دەنگ و ڕەنگی ڕژێمی ئێران بە زمانی عەرەبی لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا، یەکێکی دیکەیە لە یارمەتییەکانی حیزبوللاتی لوبنان بۆ ئەو ڕژێمە، ئێستا دەزانن بۆچی ڕژێمی ئێران ناتوانێت دەستبەرداری حیزبوللات ببێت؟

Comments