Skip to main content

کتێبی ئاسمانی (زەبوور) چییە لەخەودا؟

کتێبی ئاسمانی (زەبوور) چییە لەخەودا؟
خوێندنەوە و نووسینەوەی کتێبی زەبوور کە هی پێغەمبەر "داوود"ە، (سەلام و درودی خوای لەسەر بێت) لە خەودا ئەم چەند واتاییەی هەیە:
خەوننامەی کوردی، بەشی زە؛ زەبوور-کتێبی ئاسمانییە:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک لە خەویدا دیتی کتێبی زەبوور دەخوێنێتەوە، واتە دەگەڕێتەوە بۆ لای خودای گەورە و گرنگی بە کاری خێر دەدات.
ئەگەر زەبووری بەلەبەر دەخوێندەوە، واتە بانگەشەی پاكی و خێرات و لە خوا ترسان دەکات.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی زەبووری دەنووسیەوە، واتە بە کارێکەوە سەرقاڵ دەبێت و قازنجی لەو کارە دەست دەکەوێت.
ئەگەر دیتی زەبووری دەخوێندەوە، واتە کار و پیشەیەکی باش دەگرێتە بەر.

Comments