Skip to main content

سەدان چەکداری گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕەوانەی ئێران کراون.

سەدان چەکداری گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕەوانەی ئێران کراون.
چاودێرێکی ئاسایشی عێراقیش باس لە هەماهەنگی نێوان ئێران و هێزە بەکرێگیراوەکانی لە ناوچەکەدا دەکات.
هاوکات ئەو فشار و ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بووەتەوە دڵنیایە" هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان ئێران و بریکارەکانی لە ناوچەکەدا هەیە و ئاساییە ئەم هێزە بەکرێگیراوانە بچنە ناو ئێران و یارمەتی ڕژێمی ئێران بدەن بۆ ترساندنی خەڵکی و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان."
"چوونی ئەم گرووپە تیرۆریستیانە تەنها لەسەر داواکاری کۆماری ئیسلامی ئێران نییە، بەڵکوو زۆرێک لە گرووپە عێراقییەکان بڕوایان وایە لاوازبوون یان داڕمانی ئەو ڕژێمە لە ئێران بە واتای کۆتاییهاتنی ئەوان لە عێراق، بۆیە مانەوەی ڕژێمی ئێران بە مان و نەمانی خۆیانەوە گرێداوە و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر چارەنووسی ئەوان دەکات لە عێراق."
"ئەم گرووپانە لە ئێستادا هەموو خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە ڕووخان یان لاوازبوونی ئەم ڕژێمە ئێرانییە، وە لە ناو خاکی ئێراندا بەم شێوەیەش خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان و دەستکەوتەکانیان لە عێراقدا دەپارێزن."
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن چەکدارەکان بریتین لە ئەندامانی کەتیبەکانی حزبوڵا لە عێراق، گرووپی نوجەبا، سەید ئەلشوهەدا و ڕێکخراوی بەدر.
هەرچەندە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەو گرووپە چەکدارانە بە فەرمی هیچیان لەمبارەیەوە ڕانەگەیاندووە، بۆ ئەوەی خەڵکی جیهان ئاگای لەم بابەتە نەبێت.
نزیکەی دوو هەفتەیە شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندان لە تاران و چەندین شاری تری ئێران دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دەستی پێکردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

Comments