Skip to main content

"یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان" بە توندی ئیدانەی ئەم هێڕشانە دەکەین:

"یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان" بە توندی ئیدانەی ئەم هێڕشانە دەکەین:
پەیامی یەکێتی زانایانی کوردستان لەسەر هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان لە حەلەب:
یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات
لەهەمبەر شەڕو هێڕشەکانی سەر گەڕەکی ئەشڕەفیە و شێخ مەقسوود لە پارێزگای حەلەب، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئیدانی ئەو هێرشانەی سوپای سووریا بۆ سەر کورد دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
"بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان"
بە ئامانجگرتنی کورد و خەڵکی سڤیلی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، بەهەموو پێوەرێک پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مافەکانی مرۆڤ و رێسا نێودەوڵەتییەکانە، هیچ یاسا و لۆژیکێک جگە لە دەمارگیری کوێرانە؛ رێگە بەو هێڕش و کوشتن و ستەمە گەورەیە نادات.
بە توندی ئیدانەی ئەم هێڕشانە دەکەین، هیوادارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو هێڕشکارییە بەرامبەر کورد بێ دەنگ نەبێت، داوا لە دامەزراوە و کەسایەتی ئایینی کورد و عەرەب لەناو سووریا دەکەین بەرپرسیارانە رۆڵی خۆیان ببینن و فاکتەری هێورکردنەوە و راگرتنی شەڕ بن نەک "فوو" کردن، داواش لە حکوومەتی سوریا دەکەین ئەو شەڕ و دەستدرێژییانە رابگرێت، لە بری گەمارۆ و گرژی و شەڕ، دانوستان و ئاشتی و دیالۆگ بکاتە هەوێنی بونیادنانی سووریای نوێ و مافی پێکهاتەکان لەبەرچاو بگرێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
9ی1ی2026
دعا اتحاد علماء الدين الإسلامي الكردستاني (ی.زک) الأحياء الكردية في الأشرفية والشيخ مقصود في حلب إلى وقف الهجوم.

Comments