ترەمپ لانیکەم لەم چەن ڕۆژەدا، پێنج جار هۆشداریی بە ڕژێمی ئێران داوە: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شەوی ١٤ی ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هاتووە بۆ یارمەتیدانی ڕزگارکردنی ئێران.
ڕۆژی شەممە 10.01.2026، دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی کورتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆیدا بەناوی "ڕاستی کۆمەڵایەتی" بڵاوکردەوە و نووسیبووی: "پێدەچێت ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئازادی نزیکبێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە بۆ هاوکاریکردن".
لەماوەی ئەو ڕۆژانەی بەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێراندا تێپەڕیون، ترەمپ لانیکەم پێنج جار هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر حکوومەتی ئێران دەست بە کوشتنی خۆپیشاندەران بکات، ئەمریکا "هەنگاو دەنێت".
ئێوارەی ڕۆژی هەینی وتی: زۆر بە ڕوونی ئەوەم ڕاگەیاندووە کە ئەگەر وەک ڕابردوو بەردەوام بن لە کوشتنی خەڵک، ئێمە دەستوەردان دەکەین”. سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیادی کرد: بە تێڕوانینی خۆی، خۆپیشاندەرانی ئێران دەستیان بەسەر هەندێک شاری ئێراندا گرتووە.
Comments
Post a Comment