لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەگەر حکوومەتی ئێران بەردەوام بێت لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، دۆناڵد ترەمپ فەرمانی کوشتنی عەلی خامنەیی دەردەکات.
گراهام لە لێدوانێکیدا لە کەناڵی فۆکس نیوز ڕۆژی سێشەممە ٦ی ژانویە، ترەمپی بە “گەورەترین سەرۆکی هەموو سەردەمێک” ناوبرد.
گراهام بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی وت: پێویستە بزانیت ئەگەر بەردەوام بیت لە کوشتنی گەلی خۆت کە داوای ژیانێکی باشتر دەکەن، دۆناڵد ترەمپ دەتکوژێت.
"گۆڕانکاری لە ئێراندا دێت، ڕزگاربوون لەم ڕژێمە نازییە گەورەترین گۆڕانکاری دەبێت لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هاوکاری بۆ خەڵکی ئێران دێت."
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕ بکە:

Comments
Post a Comment