Skip to main content

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سێیەم هۆشداری دایە ڕژێمی ئێران:

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سێیەم هۆشداری دایە ڕژێمی ئێران:
🔸زۆرینەی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی دەقێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، حکومەتی ئێرانیان لەبارەی مامەڵەی توندوتیژی لەگەڵ خۆپیشاندەران ئاگادارکردەوە.
🔸لەم دەقەدا کە ڕۆژی چوارشەممە ١٧.٠١.٢٠٢٦ بڵاوکرایەوە، ئەم کۆمەڵە یاسادانەرە ئەمریکییە ڕایانگەیاندووە کە گەلی ئێران بوێرانە لە دژی “ڕژێمێکی سەرکوتگەر” ڕاپەڕیوە.
🔸لەم یاداشتەدا زۆرینەی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی نووسیوویەتی “ئەگەر تاران بە توندوتیژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە بکوژێت، دەستبەجێ دادپەروەری بەدی دەکرێت”.
🔸لەلایەکی دیکەوە لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکانیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هۆشدارییەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دووپاتکردەوە.
🔸گراهام، وێڕای بڵاوکردنەوەی بەشێک لە چاوپێکەوتنەکەی ئەم دواییەی لەگەڵ فۆکس نیوز، جەختی لەوە کردەوە کە “دۆناڵد ترەمپ باراک ئۆباما نییە و پشت لە گەلی ئێران ناکات”.
🔸هەروەها هۆشداری بە "ئایەتوڵڵا و چەقۆکێشەکانی" دا کە "ئەگەر بەردەوام بن لە کوشتنی گەلی خۆتان، بەبێ گوێدانە هۆشدارییەکەی سەرۆک ترامپ، دەکوژرێن."
🔸سیناتۆر لیندسی گراهام لە چاوپێکەوتنەکەدا زیادی کرد کە حکوومەتی ئێران “لە لێواری داڕماندایە”.
🔸گراهام ئاماژەی بە هۆشداریی ئاشکرای دۆناڵد ترەمپ دەکرد بۆ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران.
🔸ڕۆژی ٤ی ژانویە، ترەمپ سەبارەت بە کاربەدەستانی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “ئەگەر وەک ڕابردوو دەست بکەن بە کوشتنی خەڵکی ئیران، پێموایە ڕووبەڕووی گورزێکی زۆر سەخت دەبنەوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە”.

Comments