نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا هاوپیمانە سەرسەختەکەی ئێران دەسەڵاتی لەدەستدا:
ڕۆیتەرز: نیکۆلاس مادۆرۆ دەسەڵاتی لەدەستدا:
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لە دەسەڵات هاتە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ئێستادا لە پایتەختی ئەو وڵاتە دەسووڕێنەوە.
هێشتا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە چۆنیەتی کەوتنی مادۆرۆ و کاردانەوەی دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا بڵاو نەکراوەتەوە.
ئەم هەواڵە تا ئێستا لە لایەن سەرچاوە فەرمییەکانی ڤەنزوێلاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە و میدیا جیهانیەکان لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.

Comments
Post a Comment