واتای بەکارهێنانی زونار-پشتێن-بۆینباغ لە خەودا.
خەوننامەی کوردی بەشی زە؛ زونار-پشتێن-پشتوێن-بۆینباغ:
جابریی مەغربی دەڵێت: ئەگەر کەسێک دیتی زوناری بەدەستەوە بوو، واتە لە ئیمان و بیروباوەڕەکەیدا لاواز دەبێت.
ئەگەر زوناری لە کەمەری بەستبوو، بینەری خەوەکەش کەسێکی خۆپارێز بوو، ئەوا مەترسی ئەوەی لێدەکرێت کافر و بێ بڕوا ببێت.
ئەگەر دیتی زوناری لە ناوەندا، قەرتاند و فڕێدا، واتە لە کاری خراپە پەشیمان دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆلای خودا و ڕێگای چاکە دەگرێتەبەر.

Comments
Post a Comment