Skip to main content

پەرلەمانتارێکی بەریتانی: ڕووخانی کۆماری بەناو ئیسلامی لە بەرژەوەندی بەریتانیایە:

پەرلەمانتارێکی بەریتانی: ڕووخانی کۆماری بەناو ئیسلامی لە بەرژەوەندی بەریتانیایە:
تۆم توگێندهات، پەرلەمانتاری بەریتانی لە پارتی پارێزگاران ڕایگەیاند، ڕووخانی کۆماری بەناو ئیسلامی لە بەرژەوەندی بەریتانیادایە، ئەگەر بێت و ئەم خۆپیشاندانە بیتە هۆکاری ڕووخانی ئەم دەسەڵاتە.
ئەو پەرلەمانتارە بریتانیایە باسی لەوە کرد کە ئەگەر ئەم ناڕەزایەتیانە ببنە هۆی ڕووخاندنی ڕژێمی ئیسلامی لە ئێران، جیهان دەگۆڕدرێت.
ناوبراو هۆکارەکانی خۆی خستۆتە ڕوو و نووسیویەتی، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی ئاخووندەکان، ئێران دەگەڕێتەوە بۆناو بازاڕی وزە، نرخی نەوتی جیهانی دادەبەزێت، لە ئەنجامدا ڕێژەی هەڵاوسان لە ئەورووپا و ئەمریکا دادەبەزێت، چین لە دەستڕاگەیشتن بە نەوتی هەرزانی ئێران بێبەش دەبێت، هەروەها گرووپە بە وەکالەتەکانی ڕێژیم لە ناوچەکە، لەوانەش لە عێراق و لوبنان، لەناو دەچن و حکوومەتەکانی ئەو وڵاتانەش خاوەنی ئەو نەوتە دەبن و دەرفەتێک بۆ بەڕێوەبردنی سەربەخۆیی وڵاتەکانیان دەنێن.

Comments