دیتن و بەکارهێنان یان پچڕانی زنجیر لەخەودا ئەم چەند واتایەی هەیە:
ئیبن سیرین دەڵێت: زنجیر لەخەودا نیشانەی تاوان و ڕەنج و ئازارە.
ئەگەر دیتی زنجیری پچڕاند و فڕێیدا واتە لە گوناهەکانی تەوبە دەکات و دەگەڕێیتەوە بۆلای خودا.
جابریی مەغربی دەڵێت: ئەگەر کەسێک دیتی زنجیری لە ملدا بوو واتە زوڵم و زۆرداری لە ئەستۆدایە.
ئەگەر دیتی زنجیری لەدەست کراوە، واتە دەستڕێژەی ئەکاتە سەر ماڵ و موڵکی خەڵک و چاپۆشی لە حەرام ناکات.
ئەگەر دیتی پێیەکانی زنجیر کرابوو، واتە تووشی تاوان و خراپەکاری دەبێت.

Comments
Post a Comment