شەهین مەحموودی، هاووڵاتییەکی دوو ناسنامەی (ئێرانی-نەرویجی)ە، وەزارەتی دەرەوەی نەرویج ڕایگەیاند کە ئاگاداری دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی نەرویجییە لە ئێران.
وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی پابەندبوون بە ڕێزگرتن لە نهێنی کاروباری کونسوڵگەری، نەیتوانی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو و هاوڵاتیانی نەرویجی لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران ئاگادار کردووەتەوە.
هەرانا ئاماژەی بەوەشکرد، خاتوو مەحموودی لە 28⁄ 11⁄ 2025 لە نەرویجەوە سەفەری ئێرانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە، کارێک کە بووە هۆی دەستگیرکردنی و کردنەوەی دۆسیەیەکی یاسایی لە دژی.
شەهین مەحموودی، لە دایکبووی ساڵی 1979، کوڕی عەلی و فاتیمە خەڵکی سەقزە و هاووڵاتییەکی نەرویجییە. ناوی لە بەڵگەنامەکانی ناسنامەی نەرویجیدا بە ناوی (شینە مەحموودی-Shine Mahmoudi) تۆمار کراوە.
حکوومەتی نەرویج لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ئێران دان بە هاووڵاتیانی دوو ڕەگەزنامەدا نانێت و بەو هۆیەشەوە “بە کردەوە زۆر ئەستەمە باڵیۆزخانە هاوکاریی هاووڵاتیانی نەرویجی- ئێرانی بکات ئەگەر لە ئێران دەستبەسەر بکرێن”.

Comments
Post a Comment