موعجیزەی دڵۆپە باران: سەنگاپوور-سەنگافورە ١٠ هێندەی پانەڵی خۆر بە شێوەیەکی کاراتر کارەبا بەرهەم دەهێنێت!
زانایان لە سەنگافورە ڕێگەیەکی نوێی سەرسوڕهێنەریان بۆ بەکارهێنانی وزە پەرەپێداوە: گۆڕینی دڵۆپی باران بۆ کارەبا!
هێزی سەرسوڕهێنەری دڵۆپێک: هەر دڵۆپێکی باران، کاتێک بەر ڕوویەکی نانۆ پێکهاتەیی دەدات کە بە ماددەی تریبۆئێلکتریکی و نیمچە هێڵکاری ڕوپۆش کراوە، بەرزبوونەوەی ڤۆڵتیە دروست دەکات – تا ١٤٠ ڤۆڵت لە یەک دڵۆپەوە! ئەمەش بەو واتایەیە-مانایەیە کە تەنانەت بارانێکی سووک دەتوانێت وزەی بەکارهێنەر بۆ هەستەوەرەکان، گڵۆپی LED یان ئامێرە ئەلیکترۆنییە گەورەکان دروست بکات.
چارەسەری شار: ژینگەی چڕ و شارستانی سەنگافورە ئیلهامبەخش بوو بۆ ئەم گەشەسەندنە؛ چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ ئەو شارە چڕ و پڕ دانیشتووانەی کە تیشکی خۆر و بایان سنووردارە. هەروەها سیستەمەکە زۆر بەهێزە، لە کاتی وەرزی گەرما و بارودۆخی شێداردا بەردەوامە لە کارکردن بەبێ ئەوەی هیچ تێکچوونێکی کارایی هەبێت. شارەزایان پێیان وایە ئەم تەکنەلۆژیایەی "هێزی باران" دەتوانێت وزەی بەردەوام پێناسە بکاتەوە، کەشوهەوای شێدار بکاتە سەرچاوەی کارەبا کە هەرگیز لەبن نایەت.




Comments
Post a Comment