ناوچەیەک بەفر و بارانێکی زۆر ببارێت و لە ناوچەیەکی دیکە ئاسایی بێت، بۆیە دەسەڵاتە خۆجێییەکان باشتر دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەن لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایان.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە پشوویەکی ١٠ ڕۆژی لە ناوەندەکانی خوێندن دەست پێ دەکات.
بەگوێرەی لێدوانەکە، پشووەکە گشتگیر دەبێت و سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگرێتەوە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان بڕیاری داوە دەسەڵاتی تەواو بدات بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە، بۆ ئەوەی لە کاتی تێکچوونی کەشوهەوا و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، خۆیان بڕیار لەسەر ڕاگەیاندنی پشوو بدەن و پێویست بە بڕیاری ناوەندی نەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، هۆکاری ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازیی جوگرافی و کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، چونکە ڕەنگە لە ناوچەیەک بەفر و بارانێکی زۆر ببارێت و لە ناوچەیەکی دیکە ئاسایی بێت، بۆیە دەسەڵاتە خۆجێییەکان باشتر دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەن لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایان.
پشووەکە لە ٢٥-١٢-٢٠٢٥ دەستپێدەکات و٤-١-٢٠٢٦ تەواو دەبێت واتە رۆژی ٤ی مانگ دەوام دەبێت.

Comments
Post a Comment