زوڵم و زۆرداری لە خەودا ئەم واتایانەی هەیە:
خەوننامەی کورد، بەشی زە؛ زوڵم و زۆرداری:
ئەگەر بینی زوڵم لە کەسێک دەکات, واتە چەوساوە بەسەر چەوسێنەر و زۆردارەکەدا سەر دەکەوێت.
ئەگەر بینی پاشا زوڵمی لێ دەکرد، نیشانەی ئەوەیە پاشا زیانێکی پێدەگەینێت.
جابری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر دیتی چەوسێنراوە و مەزڵومە و کەسێکی زوڵمی لەو نەکردبوو، نیشانەی ئەوەیە، ئەو کەسە خۆی زاڵم و زۆردارە.
ئەگەر خواجە یان خەسێنراو دیتی زوڵمی لە کوێلە و بەندە کرد، نیشانەی ئەوەیە، ئەو بەندە و کوێلەیە بە دەستی ئەو خواجە خەسێنراوە لە ئازار و ناڕەحەتیی داویە.

Comments
Post a Comment